Ali Korkmaz,Mohammed Baqi Hussein
12 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 12 تشرینی دووەم 2018
ئیزمیر - AA
دوای گه‌یشتنی هه‌واڵی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران له كه‌ناراوه‌كانی شارۆچكه‌ی دیكیلیی سەربە پارێزگای ئیزمیر، تیمه‌كانی فریاكه‌وتن گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه.
كاتژمێر شەش و 20 خولهك له ناوچه‌ی دێنیز كۆی، دوو كۆچبه‌ر به مه‌له‌کردن خۆیان رزگاركرد و رایانگه‌یاند، به‌له‌مه‌كه‌یان ژێرئاوكه‌وتووه و 10 كه‌س بێسه‌روشوێنن.
دواتر تیمه‌كانی فریاكه‌وتن ره‌وانه‌ی شوێنه‌كه كران و كاره‌كانی گه‌ڕان و پشكنین ده‌ستیپێكرد.
له‌ئێستادا، سێ به‌له‌می فریاكه‌وتن سه‌رقاڵی گه‌ڕانن به‌دوای سه‌رنشینانی به‌له‌مه‌كه‌دا.