Haydar Karaalp
15 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2020
بەغدا - AA
مەرجەعى شيعە لە عێراق، شێخ جەواد خاڵسى بڕيارى كردنەوەى ئاياسۆفيا بۆ پەرستشى وەكو خۆشييەك و موژدەيەكى گەورە بۆ سەرجەم موسڵمانان راگەياند.
شێخ جەواد خاڵسى لە بارەى بڕيارى كردنەوەى ئاياسۆفيا بۆ پەرستش بەياننامەيەكى بڵاوكردەوە.
مەرجەعى شيعە لە عێراق، شێخ جەواد خاڵسى لە بەیاننامەکەیدا ئاماژەى بەوە كردووە كە لە دژى ئەو پلانە داگيركارانە دەوەستنەوە كە دەيانەوێت ئوممەتى ئيسلام و مرۆڤايەتى لەيەك دووربخەنەوە و لەپاڵ ئەو بەرەنگاربوونەوە دەبن كە ئوممەت دەيدات.
لە بەياننامەكەی شێخ جەواد خاڵسى-دا هاتووە "دووبارە بەرزكردنەوەى ناوى خودا بە رۆژ و بەشەو لە ئاياسۆفيا، خۆشييەك و موژدەيەكى گەورەيە بۆ موسڵمانان لە هەمان كاتدا، شكست هێنانە بەو هەنگاوە نافامانەى رۆژئاوا كە لە دژى گەلى تورك دەينێن".
- "ببێتە دەستپێكێك بۆ رزگاركردنى قودس"
لە بەردەواميى بەياننامەكەى مەرجەعى شيعە لە عێراق، شێخ جەواد خاڵسى-داهاتووە:
"بەم بۆنەيەوە، بانگەوازى خۆمان بۆ ئوممەت و بەتايبەتى سەركردايەتى توركيا دووپات دەكەينەوە بۆ ئەوەى ئەم هەنگاوە ببێتە خاڵى وەرچەرخان بۆ رزگاركردنى قودس و هەموو فەڵەستين. ئەمە تەنها بە يەكگرتنى هەموو ئوممەت و سەرجەم وڵاتانى ئيسلامى بۆ كۆتايي هێنان بە داگيركارى دێتە دى".