وان - AA
- نوێنەری ١٨١ هۆز لە ١٦ پارێزگا، لە وان کۆبوونەوە و ناڕەزاییان دەربڕی لە دژی هێرشە تیرۆریستییەکان و پڕوپاگەندەی "دابەشکردنی پارە بەسەر هۆزەکاندا لەلایەن بریتانیاوە".نوێنەری ١٨١ هۆز لە ١٦ پارێزگا، لە وان کۆبوونەوە و ناڕەزاییان دەربڕی لە دژی هێرشە تیرۆریستییەکان و پڕوپاگەندەی "دابەشکردنی پارە بەسەر هۆزەکاندا لەلایەن بریتانیاوە".
نوێنەری هۆزەکان و پیاوماقوڵان لە هۆتێلێکی شاری وان کۆبوونەوە و تاوتوێی هێرشە تیرۆریستییەکانی ناوچەکەیان کرد.
بەر لەئەنجامدانی کۆبوونەوەی نوێنەرێکی پیاوماقوڵانی ئاگری ساڤجی سایان بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە ئەم کۆبوونەوەیە بەئەندازەی کۆنگرەکانی سیواس و ئەرزەڕۆم گرنگە. گوتی: "ئەم کۆبوونەوەیە زۆر گرنگە بۆ دووپاتکردنەوەی دڵسۆزی بۆ یەکپارچەیی و یەکگرتوویی وڵات و بەرزراگرتنی ئاڵای وڵاتەکەمان. کارێکی گرنکە کە سەرکۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغان بەبێجیاکاری حزب، نەتەوە، رەنگ لەگەڵ سەرکردە نیشتمانپەروەرەکان کۆ دەبێتەوە. زۆر دڵخۆشین. بە ئەندازەی بەشداریکردن لە کۆنگرەکانی ئەرزەڕۆم و سیواس وەک نوینەر لەجۆشوخڕۆشداین. بەهۆی نەمانی یەکێتی و یەکگرتوویی دەوڵەتی عوسمانیمان لەدەستدا. بەڵام وێڕای ئەمەش پێکهاتەی ئەم دەوڵەتە بەناوی کۆماری تورکیاوە دامەزرا. بەڵام ئێستا ژمارەیەک دەوڵەتی ستەمکاری رۆژئاوا ئەو یەکێتیی و یەکگرتوویەی ئێمەیان پێ هەرس ناکرێت بۆ ئەم مەبەستە و لە دژ وەستانەوەیان و بەرزکردنەوەی ورەی مسوڵمانان پێویستیمان بەیەکگرتوویی و پێکەوەییە.٥٠٠ ساڵ لەمەوبەر یاڤوز سوڵتان سولەیمان و ئێستاش دوای ٥٠٠ ساڵ سەرکۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەم یەکێتی و پێکەوەیی ئەم گەلە دەسەلمێنن. ئێمە دەڵێین ئاڵای ئەم وڵاتە هەر دەبێت بشەکێتەوە، رێ لە بانگدان نابێت بگیرێت. خاکەکەی پارچە پارچە بکرێت. تەنها هۆزە کوردەکان نەهاتوونەتە ئێرە، هۆزە تورک و عەرەبەکانیش لێرەن.هەموومان بەیەک دەنگ بەپێداگیرییەوە دووپاتی دەکەینەوە یەکێتیی و پێکەوەیی ئەم وڵاتە دەپارێزین".
سەرۆکی هۆزی سلەهی لە هەکاری لەدوای کۆبوونەوەکە گوتی: "ئێمە بۆ ئاشتی، ئاسوودەیی و برایەتی لێرەین. لەناوچەکە بەردەوام بە هێرشە تیرۆریستییەکان و دانانی بەربەست لەسەر رێگاکان بێزار دەبین. هەکاری شاری پیاوچاکانە. تاکە ئامانجی ئێمە لەو کۆبوونەوەیە لێرە ئەوەیە هەموو تواناکانمان بخەینە گەڕ بۆ یەکێتی و پیکەوەیی و برایەتییمان و خزمەتکردنی دەوڵەت. بەداخەوە لە رەوشێکداین کە ژمارەیەک وڵاتانی ئەورووپی پلان لەدژی وڵاتەکەمان دادەنێن. لە سەردەمی دەوڵەتی عوسمانی ٢٢ نەتەوە بێکێشە لەگەڵ یەکتر دەژیان، ئێستا بۆچی بە کێشەوە دەژین؟ ئێمە پرسی کوردمان نییە. کێشەی ئەوەمان هەیە ناتوانین بەبرایانە بژین".
نوێنەری هۆزی گراڤی فارووق ئۆزبەک-یش گوتی: "پڕوپاگەندەی ئەو ئەفسەرە خانەنشینە راست نییە. سەرۆکایەتی هۆز ئەرکێکی ئاسان نییە. کەس شەرەف و هەڵوێستی خۆی بە پارە نافرۆشێت. شتی وانییە. هەموو کات لەگەڵ دەوڵەتی خۆمانین. یەک نیشتمانی هاوبەشمان هەیە. رەوشی عێراق و سووریامان لەبەرچاوە. هەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەمووزیشمان دیت. ویستیان وڵاتەکەمان پارچە پارچە بکەن بەڵام لەلایەن گەلی ئیمەوە وەڵامێکی دەمکوتکەرەوەیان وەرگرت".
سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی خانەوادەی شەهیدان و گوندپارێزانی ئانادۆڵو زیا سۆزەنیش گوتی: "پێموایە ئەم هێرشە تیرۆریستییە بەمەبەست لە رۆژی ئەم کۆبوونەوەیەدا ئەنجامدرا. پەکەکە بەتایبەت کە دوای هەوڵەی کودەتاکەی ١٥ی تەمووز و دەستگیرکردنی جەنەراڵەکانی سەر بە فەتۆ گورزی کەمەرشکینی بەرکەوت. پەکەکە لە پەلەقاژەدایە. وەک دەبینین بەو هێرشانەی لەرێی بۆمبڕێژکردنی ئۆتۆمبێلەوە ئەنجامیان دەدات دەیەوێت پێشهاتەکانی تورکیا بگۆڕێت. بینیمان دوای کردنەوەی یەکێک لە پرۆژە هەرەگرنگەکانی کۆماری تورکیا کە تونێڵی ئۆراسیایە مرۆڤە خۆکوژەکان لە ئەنقەرە بۆمبەکەیان بەخۆیاندا تەقیەوە. ئەگەر دەستگیر نەکرابووان کێ دەزانێ چ کارەساتێکی خویناوییان لە پایتەخت ئەنجام دەدات. ئەوان پێشکەوتنەکانی وڵاتیان پێ هەرس ناکرێت. کاری پەکەکە هەر خوێنڕێژی و ئازادانی خەڵک بووە. هۆزە کوردەکان هەمیشە پشتگیر و داکۆکیکاری ئەم گەل وڵاتە بوون و نەبوونەتە داردەستی کەس. ماوەی سی ساڵە پەکەکە هەموو ئامانجێکی زیانگەیاندنە بەو عەشیرەتانە".
پیاوماقوڵی هۆزی باتویان لە شرنەخ، گوتی: "هەمیشە لە دژی پەکەکە بووین. بەداخەوە چ کاتیک تورکیا هەنگاوی دەنێتە پێش پەکەکە رووی ناشرینی خۆی بەو کارانە دەخاتە روو. دەیەوێت چۆکمان پێ دابدات و پێشهاتەکان بگۆڕێت. لێرە ١٨١ هۆز بۆ بەرەنگاربوونەوە و چۆکدانەدان لەبەرامبەر رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە کۆبوونەتەوە. ئێمە بەردەوام دژی پەکەکە بووین و لەو کۆبوونەوەیەش بڕیارماندا هەرکەسیک سەربە پەکەکە و فەتۆ بێت جا هەر کەسێک بێت بە نەفرەتی دەکەین. تا تیرۆر بنبڕ نەکەین ناوەستین. ئەوان هەرگیز نوێنەرایەتی کورد ناکەن. کوردی رەسەن ئێمەین. هیچ کاتیک کورد لەگەڵ ئینگلیز نەبوون. کاتێک ئینگلیزەکان پێیان ناوەتە ئەم ناوچەیە لەهەموو کەس باوباپیرانمان لەدژیان وەستاونەتەوە. ئێمەش بەردەوامین لەو رووبەڕووبوونەوەیە".
پیاوماقوڵی هۆزی ئاڵا ئایها قارەمان، بەجەختکردنەوە لەسەر ئەوەی نوینەری هەموو هۆزەکان بەهاودەنگی و یەکدەنگی دژی پەکەکە دەوەستنەوە، گوتی: "ماوەی سی ساڵە پەکەکە خۆی بە نوینەری کورد دادەنێت. هیچ کاتێک پەکەکە و پاشکۆکانی نوێنەرایەتی کورد ناکەن".
news_share_descriptionsubscription_contact

