Abdullah Shukur
09 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2016
ئیستانبوڵ
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم گوتی: "ھەندێک جار رێکخراوی تیرۆریستی داعش ھێرش دەکاتە سەر یەکە سەربازییەکانمان لە باشیک، ھاوکات وەڵامی پێویستیش دەدرێتەوە. بەم پێیەش ئەوەی ئێستا شتێکی نوێ نییە. ئایا یەکیە سەربازییەکانمان لەو شوێنە چی دەکەن؟ ئەوەی کە دەیکەن زۆر روونە، مەشق بە خەڵکی خۆجێیی عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی دژی داعش دەکەن و وەڵامی ھێرشە راستەوخۆکانی داعش دەدەنەوە".
یڵدرم لە دوای بەشداری لە کۆبوونەوەی راوێژکاریی سەرۆکایەتی ئاک پارتی لە شاری ئیستانبوڵ لێدوانی بۆ رۆژنامەوانان دا و لەسەر پرسیاری رۆژنامەنووسێک ھەڵسەنگاندنی بۆ دواپێشھاتەکانی باشیک و مووسڵ کرد.
بینالی یڵدرم لەوبارەیەوە گوتی: "ھەندێک جار رێکخراوی تیرۆریستی داعش ھێرش دەکاتە سەر یەکە سەربازییەکانمان لە باشیک، ھاوکات وەڵامی پێویستیش دەدرێتەوە. بەم پێیەش ئەوەی ئێستا شتێکی نوێ نییە. ئایا یەکە سەربازییەکانمان لەو شوێنە چی دەکەن؟ ئەوەی کە دەیکەن زۆر روونە، مەشق بە خەڵکی خۆجێیی عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی دژی داعش دەکەن و وەڵامی ھێرشە راستەوخۆییەکانی داعش دەدەنەوە".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم لەبارەی ئۆپەراسیۆنی مووسڵ گوتی: "ئێستا ئەمریکا بە سەرپەرشتی حکوومەتی ناوەندی عێراقی، پلانێکی نوێ بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵ لە ژێر دەستی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ئارادایە. کارەکانی پەیوەندیدار بەم پلانە بەردەوامە. ئێمە لەم چوارچێوەیش دەڵێین ئێوە دەتوانن ئەم کارانە ئەنجام بدەن. ئێمە پشتیوانی لێ دەکەین. بەڵام ھەرگیز دەست لەو خەڵکەی مووسڵ نەدەن کە پێش داگیرکردن لەو شوێنەبوون. مووسڵ ھی خەڵکی موسڵە. بە ھێنانی خەڵکی دەرەوە ھەوڵی تێکدانی دیمۆگرافیای ئەو شارە نەدرێت. دەرگا بۆ شەڕی ناوخۆیی نوێ نەکرێتەوە. ئەوەی کە ئێمە دەیڵێین ئەوەیە. بە هەستیارییەوە سەیری ئەم بابەتە دەکەین".