Sangar Hamad Azeez
17 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2016
یادی ٢٣ ساڵەی کۆچی دوایی هەشتەم سەرکۆماری تورکیا تورگوت ئۆزاڵ کرایەوە.
لە یادکردنەوەکەدا هەریەک لە خێزانی تورگوت ئۆزڵ، سەمرا ئۆزاڵ، کوڕەکانی ئەحمەد و ئەفە ئۆزاڵ، بوکەکانی ئەلڤان و سینەم ئۆزاڵ، نەوەکانی تورگوت، مەروە و سەرا ئۆزاڵ، سکرتێری گشتی سەرۆکایەتی کۆمار فەخری کەسرگا، پارێزگاری ئیستانبوڵ واسیپ شاهین، فەرماندەی ٢٣ هێزی میکانیکی سوپای تورکیا کەمال باشاک، وەزیرانی پێشوو یاشار ئۆکویان و ئەسات کیرات ئۆغڵو ئامادە بوون.
سەرەتای یادکردنەوەکە بە چەند خولەکێک وەستان بۆ تورگوت ئۆزاڵ دەستی پێکرد.
دواتر رۆژنامەنووسان چەند پرسارێکیان لە خێزانی خوالێخۆشبوو، سەمرا ئۆزال کرد.
لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێک کە گوتبوی بەرای ئێوە خوالێخۆشبوو کە لە ژیاندابوو توانی چواردەوری تێبگەیەنێت کە چی دەوێت؟ سەمرا گوتی: "بە دڵنیاییەوە دوای مردنی تەواو تێی گەشتن، سەیرکەن نامەوێت هیچ شتێک بڵێم بێتاقەتم زۆر هەروەک دەبینن".
لە لایەکی دیکە ئەحمەد ئۆزاڵ وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە و گوتی: "سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٣ ساڵ، رێوڕەسمی یادکردنەوەی باوکم هێشتا قەرەباڵغە، ئەمە نیشانی دەدات کە گەل باوکمیان دەویست و بیری ئەو دەکەن و لەدوای ئەون، رۆژ بەرۆژ زیاتر ئەمە بەدیار دەکەوێت، لە ژیانی رۆژانەمان زۆر گوێمان لێ دەبێت دەڵێن خۆزگە تورگوت ئۆزال مابا، خۆزگە ئەو پرسیارەم لێکردبا. لەم رۆژگارە کەسانێکی زۆر هەن ئارەزوو دەکەن کە باوکم مابا تا لە بابەتی کێشەی نێوخۆ و دەرەکی پرس و رایان پێکردبا.. هەموو تورکیا سەریری باوکم دەکەن وەک ئەوەی باوکی خۆیان بێت".