Sangar Hamad Azeez
20 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2015
بە بۆنەی تێپەڕبوونی سێ ساڵ لەسەر دامەزراندنی هودا پار رێورەسمێک لە هۆڵی وەرزشی توركئۆغڵو لە بایرامپاشا لە ئیستانبوڵ ساز كرا.
رێورەسمەکە بە خوێدنەوەی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز دەستی پێ كرد.
دواتر سەرۆكی گشتی هودا پار زەكەریا یاپچیئۆغڵو گوتارێكی پێشكەش كرد.
لە میانی گوتارەكەیدا ناوبراو تیشكی خستە سەر ئەوەی كە لە هەرشوێنێک كێشە هەبێت كاردانەوەی بۆسەر تەواوی وڵات دەبێت و گوتی: "بۆ نموونە كێشەیەكمان هەیە بەناوی كێشەی كورد، چەندین ساڵە بەردەوامە، لە راستیدا ئەمە كێشەی سیستەمە".
زەكەریا یاپچیئۆغڵو تیشكی خستە سەر رووداوەكانی ئەم دوایەی شارۆچكەی سوور، دارگێچیت، جزیر و ئیدل و گوتی: "پەكەكە و هەدەپە هاووڵاتییان دەخەنە سەر شەقامەكان و درێژە بە شەڕی نێوخۆ دەدەن ئایا دەیانەوێت كودەتای سەربازی ئەنجام بدەن؟ ئەگەر دەتانەوێت كارێكی لەم شێوەیە بكەن ئەوا دەبێت باش بزانن كە تەنیا هاووڵاتییانی كورد زەرەرمەند دەبن".
سەرۆكی گشتی هودا پار گوتی: "چاڵ هەڵدەكەنن، بەربەرست لەسەر شەقامەكان درووست دەكەن. چەك دەدەنە دەست گەنجان، دەڵێن خۆبەڕێوەبردنمان راگەیاند، مەبەستیان لەم كارە ئەوەیە كە حكوومەت نزیكیان نەكەوێتەوە، ئەوان وادەزانن كە حكوومەت دەكەوێتە ئەو چاڵانەوە كە لێیان داوە؟ تەنیا گەنجانی پێ هەڵدەخەڵەتێنن، ئەگەر لە سوودی وان بێت بە دەیان كەسیش بە كوشت دەدەن".
لە كۆتاییدا ناوبراو جەختی لەوە كردەوە كە بۆ ئەوەی توركیا لەو كێشانە رزگاری بێت پێویستە هەرچی زووە دەستوورێكی تازە دابنرێت.