Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed
10 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2017
ئاگری- AA
سەرۆکی گشتیی هوداپار، زەکەریا یاپجیئۆغڵو رایگەیاند ''تەنانەت هێنانە سەر زمانی ئەوەی بە بیانووی ئەم ریفراندۆمە بژاردە سەربازییەکانیش دەکرێت تاوتوێ بکرێن، هەڵەیەکی زۆر جددییە. هەموو کەس ئەوەی بینی خۆرئاوا کە تورکیا و حکوومەتەکەمان بە دۆست ناویان دەبرد لە هەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەمووز لە میانی کودەتاکەشدا و دوای ئەوەش، بە شێوەیەکی دۆستانە مامەڵەیان نەکرد و لەوانەیە هەوڵیان دابێت بۆ هەڵکەندنی چاڵ بۆ تورکیا''.
زەکەریا یاپجیئۆغڵو لەگەڵ نوێنەرانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە ئاگری کۆبوویەوە.
سەرۆکی گشتیی هوداپار، زەکەریا یاپجیئۆغڵو سەبارەت بە ریفراندۆمەکەی هەرێم دوا و گوتی: ''ئەوەی کە لەسەر هەق بوون یان نا، ئەوەی کە بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم دروست بوو یان نا، پێم وایە ئیتر باسکردنی ئەو بابەتانە هیچ شتێک دەست ناخات. چونکە ئەو ریفراندۆمەیان ئەنجامدا کە رایانگەیاندبوو لە ٢٥ی ئەیلوولدا سازی دەکەن و ئەنجامەکانیشی راگەیەنرا''.
زەکەریا یاپجیئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه كه‌س وه‌ك ئه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت ناكات ریفراندۆم نه‌كراوه یان هێشتا 25ی ئهیلوول نه‌هاتووه و، گوتی:
"توركیا، حكوومه‌تی به‌غدا كه حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراقه له‌گه‌ڵ ئێران، ده‌ڵێن دان به ریفراندۆمه‌كه‌دا نانێن و قسه له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كه‌ی ناكه‌ن. ئه‌وه كار و بژارده‌ی خۆیانه كه قسه‌ی له‌سه‌ر ناكه‌ن، دان به ئه‌نجامه‌كانیدا نانێن. ئه‌و بابەتەی کە ئێمه ده‌مانه‌وێت له‌سه‌ری راوه‌ستین ئه‌وه‌یه: تەنانەت هێنانە سەر زمانی ئەوەی بە بیانووی ئەم ریفراندۆمە بژاردە سەربازییەکانیش دەکرێت تاوتوێ بکرێن، هەڵەیەکی زۆر جددییە. هەموو کەس ئەوەی بینی خۆرئاوا کە تورکیا و حکوومەتەکەمان بە دۆست ناویان دەبرد لە هەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەمووز لە میانی کودەتاکەشدا و دوای ئەوەش، بە شێوەیەکی دۆستانە مامەڵەیان نەکرد و لەوانەیە هەوڵیان دابێت بۆ هەڵکەندنی چاڵ بۆ تورکیا. ئێمه‌ش ده‌ڵێین ئه‌گه‌ر توركیا ئاشتیی ناوخۆیی ده‌سته‌به‌ر بكات و به‌باشی نهیباتبهڕێوه ئه‌وا ركابه‌رایه‌تی ده‌ره‌وه قورس ده‌بێت. پێویسته مرۆڤ سه‌ره‌تا ماڵی خۆی رێكبخاته‌وه و یه‌كێتیی خۆی بسازێنیت".