Gülşen Topçu,Muhammet Ali Kemal,Mohammed Baqi Hussein
23 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2017
دۆحە - AA
- وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسن: ''لەبەر ئەوەی جەنگی دژ بە داعش بەردەوام بوو، کاتی ئەنجامدانی ریفراندۆم نەبوو''.
- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر، محه‌مه‌د بن عه‌بدوڕه‌حمان ئالسانی: "جیهانی عه‌ره‌بی رووبه‌ڕووی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی بووه‌ته‌وه و دژی هه‌ژموونی نه‌رێنیی ئێرانین له ناوچه‌كه‌دا".
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسن رایگەیاند، وڵاتەکەی ماوەی پێنج مانگە نیگەرانە سەبارەت بە بەردەوامیی قەیرانی کەنداو.
دوای کۆبوونەوەی رێکس تیلەرسن لەگەڵ هاوتا قەتەرییەکەی، محەمەد بن عەبدولرەحمان ئالسانی، هەردوولا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەشیان ئەنجامدا و تیلەرسن جەختی لەوەکردەوە کە پێویستە وڵاتانی رێکخراوی هاریکاری کەنداو هەوڵبدەن یەکێتیی ریزەکانیان بپارێزن چونکە ئەو قەیرانەی کە ماوەی پێنج مانگە درێژەی هەیە ئەمریکای نیگەران کردووە و هەستیان بە کاریگەرییەکانی کردووە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بانگێشتی هەموو لایەکی کرد بۆ ئەوەی کە لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن و ناکۆکییەکانیان چارەسەربکەن و تیشکی خستە سەر ئەوەش کە وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی کوێت لەوبارەیەوە.
رێکس تیلەرسن ئاشکرای کرد ئەمریکا پشتیوانیی ئەنجامدانی ریفراندۆمی لە هەرێمی کوردستانی عێراق نەکردووە و رایگەیاند ''لەبەر ئەوەی جەنگی دژ بە داعش بەردەوام بوو، کاتی ئەنجامدانی ریفراندۆم نەبوو''.
تیله‌رسن، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی به به‌رپرسیاری هه‌ژموونی ئێران له عێراق داده‌نێت و رایگه‌یاند، حكوومه‌تی عێراقی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سنووره‌كانی پێش هاتنی داعش له كه‌ركووك. ناوبراو راشیگه‌یاند كه هانی لایه‌نه‌كانیان داوه بۆ پابه‌ندبوون به‌و سنوورانه‌وه.
ئالسانیش رایگه‌یاند، میری قه‌ته‌ر، ته‌میم بن حه‌مه‌د ئالسانی، ستایشی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپی كردووه بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی كه‌نداو.
ناوبراو راشیگه‌یاند كه قه‌یرانه‌كه زیاتر له پێویست درێژ بووه‌ته‌وه و له‌سه‌ر بنه‌مای پێشێلنه‌كردنی سه‌روه‌ریی وڵاتان، ئاماده‌ی دانوستانن. ئالسانی له‌باره‌ی گشتپرسییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه دوا و رایگه‌یاند، جیهانی عه‌ره‌بی رووبه‌ڕووی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی بووه‌ته‌وه و گوتی: "دژی هه‌ژموونی نه‌رێنیی ئێرانین له ناوچه‌كه‌دا".
ئالسانی تیشکی خستە سەر ئەوەی کە قەتەر بژاردەی گفتوگۆی لەگەڵ ئێران‌دا هەڵبژاردووە و وڵاتانی ئەندامی رێکخراوی هاریکاریی کەنداویش خاوەندارێتییان لەو هەڵوێستە کردووە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسن دوای سەردانەکەی بۆ سعوودیە، وەک دووەم وێستگەی گەشتەکەی کە بڕیارە پێنج وڵات بگرێتەوە، سەردانی قەتەری کردبوو.