Abdullah Söylemez
28 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2021
ئاگری - AA
جووتیارانی گونده‌كانی ناوچه شاخاوییه‌كان له پارێزگای ئاگری، له‌و شوێنه به‌رزانه‌ی كه ده‌ڕاسه‌كان ناتوانن بیگه‌نێ، به مەڵەغانهكان سه‌رگه‌رمی بڕینه‌وه‌ی گیای كێڵگه‌كان و ئاماده‌كردنی له‌وه‌ڕی زستانی ئاژهڵهكانیانن.
له پارێزگاکە كه به یه‌كێك له ناوه‌نده گرنگه‌كانی كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداریی داده‌نرێت، به به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی له‌وه‌ڕی ئاژه‌ڵه‌كانیان له كا له زستاندا، جووتیاران كات و ساتێكی پڕ ناڕه‌حه‌تی له كێڵگه‌كان له‌گه‌ڵ بڕینی گیاكان به‌ڕێده‌كه‌ن.
له ناوچه ته‌خته‌كان، جووتیاران له‌ڕێگه‌ی ده‌ڕاسه و تراكتۆرهكانهوه گیاكان ده‌بڕن، بەڵام ناچارن له ناوچه به‌رز و سه‌خته‌كان به رێگا نەریتییه‌كان هه‌مان كار له‌ڕێگه‌ی مەڵەغانهكانهوه ئه‌نجامبده‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه ئیحسان ئه‌رگول له گوندی سورهنكۆك سه‌ربه شارۆچكه‌ی دیادین بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی کە ته‌مه‌نی ٦٠ ساڵه و نیوه‌ی له بڕینی گیای كێڵگه‌كان به مەڵەغان به‌سه‌ربردووه.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه له رابردوودا، ده‌ڕاسه نه‌بووه و هه‌موو كه‌س هه‌ر به مەڵەغان گیای بڕیوه.