Mehmet Kumcağız
28 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2021
سامسون - AA
کێڵگەکانی گوڵەبەڕۆژە لە شارۆچکەی ١٩ی مایس سەربە پارێزگای سامسون بوونەتە جێی سەرنجی فۆتۆگرافەران و شەیدایانی وێنە.
لەگەڵ کردنەوەی گوڵی گوڵەبەرڕۆژەکان لە شارۆچکەکەدا، کێڵگەکان یەک پارچە زەردیان پۆشیوە و سروشتی ناوچەکەیان کردووەتە ستۆدیۆی وێنەگرتن.
کێڵگەکان کە لەلایەن جووتیارانەوە بە ''بووکی زەرد'' ناسراوە، بووەتە شوێنێکی سەرنجڕاکێش بۆ ئەوانەی خوازیاری گرتنی وێنەی ئاهەنگی هاوسەرگیرین.
سەرۆکی شارەوانی ١٩ی مایس، عوسمان تۆپاڵئۆغڵو لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، باسی لەوە کرد کە کێڵگەکانی گوڵەبەڕۆژە بووەنەتە ستۆدیۆی وێنە بۆ ئەوانەی ئاهەنگیان هەیە، هەروەها بۆ ئەوانەیشی کە وێنە بۆ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەگرن.
عوسمان تۆپاڵئۆغڵو ئاماژەی بەوە کرد، گوڵەبەڕۆژەکان کە لەسەر رووبەری ٣٠٠ دۆنم زەوی شارۆچکەکە چێنراون هۆکارێکی باشن بۆ کەرتی گەشتوگوزاری ناوچەکە و گوتی: ''شارۆچکەکەمان لەڕووی کشتوکاڵەوە پێگەیەکی گرنگیی هەیە. ئەو گوڵەبەڕۆژەیەی چێنراوە کەمە، بەڵام سروشتێکی جوانی بە شارۆچکەکەمان بەخشیوە. ئەوانەی بە ناوچەکەدا تێدەپەڕن کاتێک ئەم جوانییە دەبینن رادەوەستن و وێنە دەگرن. فۆتۆگرافەرانی سەنتەری پارێزگا، بووک و زاواکان دەهێنن بۆ ئێرە و وەک ستۆدیۆ بەکاری دەهێنن. ناساندن و گرنگیی پێدان بە جوانییە سروشتییەکانی شارۆچکەکەمان ئێمە دڵخۆش دەکات''.