Rewa Mahmut Hasan
14 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2017
ئاگری AA
هاووڵاتییەک بە ناوی رەجەب تورسون لە شاری ئاگری تورکیا، ماوەی ١٢ ساڵە بە تەنها ئاگای لە دایکی دەبێت، ئەویش دوای ئەوەی ١٥ ساڵ لەمەوبەر گوێسەپانەی ماڵەکەیان بەسەریدا دەڕوخێت و لە جێگەدا دەکەوێت و دواتریش بە هۆی نەخۆشی شەکرەوە چاوێکی لە دەست دەدات.
ئەوان لە گوندی چاتالیپاشای سەربە ئاگری ژیان بەسەر دەبەن، رەجەب تەمەنی ٣٢ ساڵە و تا ئێستا بە هۆی نەخۆشیەکی دایکیەوە ناتوانێت کاربکات و هاوسەرگیری ئەنجام بدات.
لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، رەجەب باس لەوە دەکات ئەوان ٧ خوشک و بران، باوکی ١٢ ساڵە وەفاتی کردووە و هەموو خوشک و براکانی هاوسەرگیریان ئەنجام داوە، هەر بۆیە ئەم ناچارە لە ماڵ بمێنێتەوە و ئاگای لە دایکی بێت بۆ ماوەی ١٢ ساڵە و دەڵێت: "١٢ ساڵە ناتوانم بڕۆمە هیچ شوێنێک و دۆخی ماددیشم رێگەم نادات هاوسەرگیری بکەم، بە تەنها ئاگام لە دایکمە. تا ئێستا دەستەواژەی "ئاخ"م بەکارنەهێناوە بەرامبەری. ئەو منی لە سکیدا هەڵگرتووە، گەورەی کردووم، وانەبێت ناتوانم حەقی خۆی پێبدەمەوە".