Ramal Abdullah Mahmood
12 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 12 مای,س 2017
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی توێژینەوە و فێرکاری ئومرانییە لە ئیستانبوڵ، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر نەجدەت ساغڵام بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، هونەرمەند و گۆرانیبێژی تورک ئیبراهیم ئەرکاڵ کە پێشتر مێشکی راوەستابوو کاتژمێر ٢٢:١٠ی ئەمشەو دڵیشی لە لێدان کەوت و گیانی سپارد.
ساغڵام گوتی: "هونەرمەندی هێژا ئیبراهیم ئەرکاڵ کاتژمێر ٢٢:١٠ لە ئاکامی وەستانی دڵی کۆچی دوایی کرد. داوای لێخۆشبوونی لە خوای گەورە بۆ دەکەین و پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری دەکەین".
ئەرکاڵ کە چەند رۆژێک لەمەوبەر مێشکی راوەستا، بە پشتیوانی پزیشکی یەکە پزیشکییەکان توانرا دڵ و ئەندامەکانی دیکەی جەستەی بەردەوام بن لە کارکردن.