Ramal Abdullah Mahmood
14 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2017
کیێڤ – AA
لە ٦٢ەمین پێشبڕکێی گۆرانی یۆرۆڤیژن کە ئەمساڵ لە کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا بەڕێوەچوو، ساڵڤادۆر سۆبراڵ کە نوێنەرایەتی پورتوگالی دەکرد بە گۆرانی“Amar Pelos Dois” بوو بە براوەی یەکەمی پێشبڕکێکە.
لە ناوەندی پێشانگای نێودەوڵەتی و بە بەشداری نوێنەرانی ٢٦ وڵات کۆتایی پێشبڕکێکە بە دروشمی "پیرۆزباییکردنی جیاوازییەکان" بەڕێوەچوو. ساڵڤادۆر سۆبراڵ بە گۆرانی “Amar Pelos Dois” توانی بە بەدەستهێنانی ٧٥٨ نمرە ببێتە براوەی یەکەم.
کریستیان کۆستۆڤ-یش کە نوێنەرایەتی بولگاریای دەکرد بە گوتنی گۆرانی “Beautiful Mess” توانی ٦١٥ نمرە بەدەست بهێنێت و ببێتە براوەی دووەم.
براوەی سێیەمی پێشبڕکێکەش سونتروسکی پرۆجێت بوو کە نوێنەرایەتی مۆڵدۆڤای دەکرد و بە گۆرانی “Hey Mamma” ٣٧٤ نمرەی بەدەستهێنا.
لە پێشبڕکێکەدا، دیهاج کە نوێنەرایەتی ئازەربایجانی دەکرد بە گۆرانی “Skeletons” توانی ١٢٠ نمرە بەدەست بهێنێت و لە ریزی ١٤ی ریزبەندی براوەکاندا جێ بگرێت.
لە پێشبڕکێکەی ٢٠٠٤دا، نوێنەری ئۆکراینا، روسلانا براوەی یەکەم بوو و لە پێشبڕکێکەی ساڵی رابردووشدا، نوێنەری ئۆکراینا، هونەرمەندی تەتەری، کرم جامالا براوەی یەکەمی پێشبڕکێکە بوو.