Mohammed Baqi Hussein
21 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 22 ئادار 2016
له‌نده‌ن
بریتانیا ئیدانه‌ی رووسیا ده‌كات به‌هۆی به‌رده‌وام پێشێلكردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و هەروەها بانگه‌واز ئاراستەی رووسیا دەکات کە قرم راده‌ستی ئۆكراینا بكاته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا فیلیپ هامۆند له روونكردنه‌وه‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند، ماوه‌ی دوو ساڵه رووسیا به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی قرمی داگیر كرووه.
هامۆند ئیدانه‌ی رووسیای كرد كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام یاسای نێوده‌وڵه‌تی پێشێل ده‌كات.
ناوبراو گێڕانه‌وه‌ی قرمی به داگیركردنی خاك ناوبرد و رایگه‌یاند: "رووسیا به‌ر له دوو ساڵ ریفراندۆمێكی نایاسایی ئه‌نجام داوه له قرم و له‌و ریفراندۆمه‌دا دیموكراسی بووەته بابه‌تێكی گاڵته‌جاڕی".