Sangar Hamad Azeez
17 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2016
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی پەکەکە لە شارۆچکەی شەمزینانی سەربە پارێزگای هەکاری بۆمبێکی چێنراوی پەکەکە دۆزرایەوە و دواتر لەلایەن تیمەکانی پوچەڵکردنەوەی بۆمب پوچەڵکرایەوە.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا بڵاوی کردەوە کە لە درێژەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی پەکەکەدا بۆمبێکی چێنراویان لە نزیک شارۆچکەی شەمزینانی سەربە پارێزگای هەکاری دۆزیوەتەوە.
راشیگەیاندووە کە بۆمبەکە لەلایەن تیمی پوچەڵکردنەوەی بۆمب سەربە سوپای تورکیا بەسەرکەوتووی و بێ زیان پوچەڵکراوەتەوە.