Ramal Mahmood
17 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2016
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند "وەک چۆن هەوڵی لەناوبردنی سووریا و عێراق دەدەن، بەهەمان شێوە هەوڵدەدەن تەڵە بۆ تورکیا بنێنەوە. ئێمە هەست بەو سیناریۆیە دەکەین. خەڵک لە ئاگری و ئەدیرنە هەستی پێدەکات، ٧٩ ملیۆن کەس کە رۆڵەی ئەم وڵاتەن هەست بەو سیناریۆیە دەکەن. با ئاراستەکەر و بەرپرسانیانان جا هەر کەسیک بن باش بزانن ئەمجارە لە دەرگایەکی هەڵەیان داوە، ئەم گەلە لە هیچ قۆناغێکی مێژوودا بەرامبەر هیچ گرووپێکی دزێو هەرەسی نەهێناوە. لەمەودواش هەرەس ناهێنێت".
بینالی یڵدرم دوای بەشداریکردن لە پرسەی ئەو گوندپارێزانەی كه دوێنێ لە ئاکامی هێرشی چهكدارانی پهكهكه له بارهگاكهیان له گوندی گۆكچهبوڵاك له چیای تهندورهكی شارۆچكهی بایهزید سهربه پارێزگای ئاگری گیانیان لەدەستدا. وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە لەبارەی مژارەکانی رۆژ.
لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێکدا کە داوای کردبوو، روونکردنەوەی زیاتر بدات لەبارەی ئەوەی کە تیشکی خستبووە سەر هێزە دەرەکییەکان، یڵدرم گوتی: "بۆ چەندین ساڵ دەچێت وڵاتەکەمان رووبەڕووی تیرۆرێکی تۆقێنەر دەبێتەوە. ئەگەر ئاوڕ بدەینەوە دەبینین لە ئاکامی ئەو رووبەڕووبوونەوەیە شەهیدمان داوە، هەزاران کەسی مەدەنی و بێتاوان گیانیان لەدەست داوە. کەچی تیرۆر و توندوتیژی هیچ کێشەیەکی چارەسەر نەکردووە. لەو دۆخەدا چارەسەری چی؟ چارەسەر ئەوەیە ئەندامانی گرووپە تیرۆریستییەکان لەناو گەل، لەناو کورد و تورک دەربهێنین کە دەیانەوێت برایەتی و پێکەوەژیان و یەکڕیزی گەلەکەمان تێک بدەن و سەرانسەری وڵاتیان لێ پاکبکەینەوە".
- "ئۆپەراسیۆنەکان بەهەمان خێرایی بەردەوام دەبن"
یڵدرم تیشکی خستە سەر ئەوەی بۆ ئەم مەبەستە دامودەزگاکانی دەوڵەت بە هەموو تواناکانیەوە بە پێداگرییەوە بەردەوام دەبن لە ئۆپەراسیۆنەکانی بۆسەر چەکدارانی پەکەکە و لە هەر کون و قورژبنێکی وڵات خۆیان حەشار دابێت رووبەڕوویان دەبنەوە و، گوتی: "ئۆپەراسیۆنەکان بەهەمان خێرایی بەردەوام دەبن. تاکو لەسەدا سەد دڵنیا دەبین لە پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتییانمان بەردەوام دەبین لە ئۆپەراسیۆنەکانمان. تا کۆتایی دەهێنین بە تیرۆریستان کە هێرش دەکەنە سەر گوندپارێز، جەندەرمە، پۆلیس و سەربازەکانمان و شەهیدیان دەکەن بەردەوام دەبین لە ئۆپەراسیۆنەکانمان. بۆ ئەم مەبەستەش هەرگیزا و هەرگیز خەمسارد نابین و دەستیان لێ ناپارێزین".
بینالی یڵدرم ئاماژەی بەوە دا کە کۆمیتەی سەربازی پەکەکە هەر یەکە و رێکخراوە تیرۆریستییەکان مەبدەئیان نییە و، گوتی: "رێکخراوە تیرۆریستییەکان، کێ پارەیان پێبدات، خزمەتی دەکەن. ئەو کەسانەی کە دەڵێن ئەوان هەوڵ دەدەن بۆ چارەسەرکردنی پرس و کێشەی کورد، با بێن ببینن، چۆناوچۆن نامەردانە برایانی کوردیان لە کایاکەنت، گۆکچەبوداک و سۆمکایا کوشتووە و شەهید کردووە. ئایا پرسی کورد ئاوا چارەسەر دەکرێت؟ ئەوە کەی داکۆکیکردنە لە مافی کورد؟ ئایا بە کوشتن و شەهیدکردنی ئەوان سەرکەوتن بەدەست دەهێنن؟ ئەوە سیناریۆیەکی داڕێژراوی جیهانییە. وەک چۆن هەوڵی لەناوبردنی گەل و وڵاتی سووریا و عێراق دەدەن، بەهەمان شێوە هەوڵدەدەن تەڵە بۆ تورکیا بنێنەوە. ئێمە هەست بەو سیناریۆیە دەکەین. خەڵک لە ئاگری و ئەدیرنە هەستی پێدەکات، ٧٩ ملیۆن کەس کە رۆڵەی ئەم وڵاتەن هەست بەو سیناریۆیە دەکەن. با ئاراستەکەر و بەرپرسانیانان جا هەر کەسیک بن باش بزانن ئەمجارە لە دەرگایەکی هەڵەیان داوە، ئەم گەلە لە هیچ قۆناغێکی مێژوودا بەرامبەر هیچ گرووپێکی دزێو هەرەسی نەهێناوە. لەمەودواش هەرەس ناهێنێت. کەس ناتوانێت برایەتی، یەکڕیزی و یەکگرتوویی و پێکەوەییمان تێک بدات. هەرگیز ئاییندەی گەنجەکانمان وێران ناکەین".
- "ئاسوودەیی بۆ گەلەکەمان بەدیدەهێنین"
لەوەڵامی رۆژنامەنووسێک کە لێدوانی "ئیدی بەرگری ناکەین، هێرش دەکەین" بەبیرهێنایەوە و پرسی هەنگاوی چۆن دەنێن، بینالی یڵدرم گوتی: "خۆی زۆر روونە، چی روونبکەمەوە. چاوەڕێی هێرشی رێکخراوە تیرۆریستییەکان ناکەین. هێزەکانی ئاسایش تیرۆریستان لە هەر کوێ بن بەدوایاندا دەگەڕێن و دەیاندۆزنەوە بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی گەلەکەمان هەموو رێوشوێنێکی پێویست دەگرینە بەر. دیارە ئەوان لە کوێ خۆیان حەشار دەدەن، بۆ ئەم مەبەستەش بەردەوام دەبین لە چالاکییەکانمان. خوا یار بێت ئاسایشی تەواو دەستەبەر دەکەین بۆ رێگرتن لە دەربازبوونیان بۆ ئەودیوی سنوور، لەلایەکی دیکەشەوە یەک یەک بنکە و بارەگا و ئەندامەکانیان لەسەر خاکەکەمان لەناو دەبەین و ئاسوودەیی بۆ گەلەکەمان بەدی دەهێنن".