Melda Altakhan,Hemın Othman Mohammed
17 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2016
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه سه‌رۆكوه‌زیرانی خوالێخۆشبوو عه‌دنان مه‌نده‌ره‌س، یه‌كێكه له كه‌سایه‌تیه به‌رجه‌سته دیاره‌كانی مێژووی دیموكراسی توركیا. به‌هۆی ئه‌و خزمه‌تانه‌ی پێشكه‌شی گه‌ل و وڵاته‌كه‌ی كردووه، هه‌میشه به‌خێر یاد ده‌كرێته‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێك كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌ردۆغان له یادی 55مین ساڵه‌ی له‌سێداره‌دانی مه‌نده‌ره‌س، په‌یامێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له په‌یامه‌كه‌ی ئه‌ردۆغاندا هاتووه "پیاوی نموونه‌یی ده‌وڵه‌ت، عه‌دنان مه‌نده‌ره‌س كه رۆڵێكی گرنگی بینیوه له به‌ره‌وپێشچوون، گه‌شه‌سه‌ندن و به دیموكراسی بوونی وڵاته‌كه‌ماندا، له ژیانی سیاسیی و دڵی گه‌له‌كه‌ماندا هه‌میشه بوونی هه‌یه. سه‌رۆكوه‌زیرانی خوالێخۆشبوو عه‌دنان مه‌نده‌ره‌س، یه‌كێكه له كه‌سایه‌تیه به‌رجه‌سته دیاره‌كانی مێژووی دیموكراسی توركیا و، به‌هۆی ئه‌و خزمه‌تانه‌ی پێشكه‌شی گه‌ل و وڵاته‌كه‌ی كردووه، هه‌میشه به‌خێر یاد ده‌كرێته‌وه. له 55 ساڵیادی كۆچی دوایی عه‌دنان مهندهرهسدا، داوای لێخۆشبوونی بۆ ده‌كه‌ین و له ناخی دڵمانه‌وه سڵاو بۆ كه‌س و كار و گه‌له‌كه‌مان ده‌نێرین".