Mohammed Baqi Hussein
17 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2016
سێ كه‌مپی دیكه بۆ په‌نابه‌رانی سووری له پارێزگاکانی هاتای و مەڕەشی توركیا دروستده‌كرێت كه توانای له‌خۆگرتنی زیاتر له 39 هه‌زار كه‌سیان ده‌بێت.
سه‌رۆكی TOKİ(ئیداره‌ی ده‌زگای نشینگه‌ی به‌كۆمه‌ڵی توركیا) توران له لێدوانێكیدا بۆ په‌یامنێری ئانادۆڵو رایگه‌یاند، توركیا له رۆژی یه‌كه‌می قه‌یرانی سووریاوه ئامێزی بۆ په‌نابه‌ران كردۆته‌وه بێ جیاوازیی ئایین، زمان و نه‌ژاد. ناوبراو رایگه‌یاند، به‌پێی داتاكانی ئافاد دوو ملیۆن و 748 هه‌زار و 558 په‌نابه‌ری سووری له توركیا نیشته‌جێن.
توران رایگه‌یاند تا ئێستا به هه‌ماهه‌نگی ده‌زگای ئافاد، له شار و شارۆچكه جیاجیاكانی توركیا 10 هه‌زار و 986 كۆنته‌ینه‌ر و حه‌وت هه‌زار چادریان بنیاتناوه.
هه‌روه‌ها ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا زیاتر له 80 هه‌زار په‌نابه‌ری سووری له‌لایه‌ن TOKİ یه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی نیشته‌جێكراون.
توران گوتیشی: "گه‌وره‌ترین ناوه‌ندی نیشته‌جێكردنی جیهان بنیاتده‌نێین. ناوه‌ندێك كه هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كی تێدا پێشكه‌ش ده‌كرێت و بیر له هه‌موو ژێرخانێكی كراوه‌ته‌وه. دوای كه‌مپه‌كانی كلیس، ئورفا و ماڵاتیا كه زیاتر له 80 هه‌زار په‌نابه‌ریان تێدا نیشته‌جێیه، له‌ئێستادا سێ كه‌م له هاتای و مەڕەش دروستده‌كه‌ین كه توانای له‌خۆگرتنی نزیكه‌ی 40 هه‌زار كه‌سیان ده‌بێت".