Emel Öz Gözellik
25 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 27 مای,س 2018
ده‌كا - AA
به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری سندوقی نیشته‌جێبوونی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ناتالیا كانیم، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی كاتی بارانی وه‌رزیه‌وه نزیكه‌ی ملیۆنێك موسوڵمانی ئاراكان كه له كه‌مپه‌كانی به‌نگلادیشدا ده‌مێننه‌وه، پێویستیان به پشتیوانی دارایی هه‌یه.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له ده‌كا پایته‌ختی به‌نگلادیش سازیكرد، كانیم رایگه‌یاند "چاوه‌ڕوانین كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تاو به قۆناغی پشتیوانی دارایی پێویست بدات بۆ رۆهینگاییهكان (موسوڵمانانی ئاراكان)".
كانیم جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی كاتی بارانی وه‌رزی، ئه‌و موسوڵمانه ئاراكانیانهی له كه‌مپه‌كاندا ده‌مێننه‌وه پێویستیان به پشتیوانی زیاتر هه‌یه، ئه‌وه‌یشی وه‌بیرهێنایه‌وه كه كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له ساڵی 2018دا، داوای 950 ملیۆن دۆلار هاوكاری به‌په‌له‌ی كردووه بۆ نزیكه‌ی ملیۆنێك په‌نابه‌ری ئاراكانی و 300 هه‌زار به‌نگلادیشی، به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی پێداویستی بنه‌ڕه‌تی بۆیان، به‌ڵام تا ئێستا ته‌نیا لەسەدا 17 ئه‌و هاوكاریه ده‌سته‌به‌ركراوه.