Sarmand Hameed
25 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2018
تەرابلوس - AA
لە ئاکامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوەندی شاری بەنغازی رۆژهەڵاتی لیبیا، شەش هاووڵاتی سڤیل کوژران و نزیکەی ٢٠ دیکەش برنیداربوون.
تەقینەوەکە هاوکات بووە لەگەڵ کردنەوەی پێشانگای نێودەوڵەتیی پیشەسازی سووری لە شوێنی رووداوەکەدا.
گوتەبێژی ژووی هاوبەشی هێزە ئەمنییەکانی بەنغازی، تارق خەراز لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی "لە ئاکامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شەقامی جەمال ناوەندی شاری بەنغازی، شەش هاووڵاتی سڤیل کوژران کە یەکێکیان منداڵە".
تارق خەراز ئاماژەی بەوەشکرد کە زیاتر لە ٢٠ بریندار رەوانەی نەخۆشخانەکانی بەنغازی کراون و برینەکانیان جۆراوجۆرن.
خەراز گرووپە تیرۆریستییەکانی بە ئەنجامدانی ئەو تەقینەوەیە تۆمەتبار کرد و ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەو شەقامەی تەقینەوەکەی لێ ئەنجامدراوە پیشانگایەکی پێشەسازی سووری لێ بەڕێوەدەچوو.
گوتەبێژی ژووی هاوبەشی هێزە ئەمنییەکانی بەنغازی، تارق خەراز روونی کردەوە کە ئەنجامدەرانی ئەو تەقینەوەیە دەیانەوێت پەیامێک بدەن بە جیهان کە دۆخی بەنغازی ناسەقامگیرە و ترس و دڵەڕاوکێ لای ئەو کەسانە دروست بکەن کە نیازیان هەیە سەردانی ئەو شارە بکەن، و ئاماژەی بەوەشکرد کە لێکۆڵینەوە لەبارەی رووداوکەوە دەستی پێکردووە.
تاکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو تەقینەوەیە رانەگەیاندووە.