Sarmand Hameed
25 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 26 مای,س 2018
رامەڵڵا - AA
کۆشکی شاهانەی بەریتانیا رایگەیاند کە ٢٦ی حوزەیرانی داهاتوو، شازادە ویلیام (نەوەی شاژنی بەریتانیا) سەردانی هەردوو شاری رامەڵڵا و قودس دەکات لە فەڵەستین.
کۆنسوڵی بەریتانیا لە قودس، فیلیپ هۆل رایگەیاند "شازادە ویلیام بە نیگەرانی و خەمبارییەوە دێتە ئێرە(فەڵەستین) بەمەبەستی دیدار لەگەڵ گەلی فەڵەستین و سەرکردایەتییەکەی لە قودس و رامەڵڵا".
بەپێی بەیاننامەیەکی کۆنسوڵخانەی بەریتانیا لە قودس کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژە بەوە کراوە کە ئەم سەردانەی شازادە ویلیام پابەندبوونی بەردەوامە لەپێناو بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی بەریتانیا فەڵەستین.
کۆنسوڵی بەریتانیا لە قودس، فیلیپ هۆل ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەوان دڵنیان لەوەی سەرکردایەتی و گەلی فەڵەستین بەشدار دەبن لەو بۆنەیە بۆ پێشوازی کردن لە شازادە ویلیام.
لە ئاداری رابردوو سەرۆکایەتی فەڵەستین رایگەیاندبوو لەسەر بانگهێشتی سەرۆکی دەسەڵاتدارییەتی فەڵەستین، مەحمود عەباس، شازادە ویلیام لەم هاوینەدا سەردانی فەڵەستین دەکات.