Sarmand Hameed
25 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 26 مای,س 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا، خوڵوسی ئاکار رایگەیاند بەستنەوەی ئایینی ئیسلام بە تیرۆر کارێکی هەڵە و زۆر مەترسیدارە.
خوڵوسی ئاکار لەمیانی بەشداریکردنی لە کۆنگرەی سەرۆک ئەرکانی وڵاتانی ئەورووپا بۆ بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوە توندئاژۆکان کە لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو، گوتەیەکی پێشکەش کرد.
بەپێی بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا، خوڵوسی ئاکار رایگەیاندووە "لە ئایینی ئیسلامیشدا کەسانێک هەن کە بەشێوەی جیاواز و لایەنگیری و هەڵە وەک ئەوەی کە لە هەر ئایینێکدا هەیە، لێکدانەوە بۆ ئایین دەکەن؛ بەڵام بەستنەوەی ئایینی ئیسلام بە تیرۆر کارێکی هەڵە و زۆر مەترسیدارە".
سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا ئاماژەی بەوەشکردووە کە زۆرینەی هەر زۆری موسڵمان ئەو کارانە رەت دەکەنەوە کە رێکخراوی تیرۆریستی داعش ئەنجامی دەدات، بۆیە پێویستە ئەوەی داعش ئەنجامی دەدات نەبەسترێتەوە بە ئیسلام، و ئەو رێکخراوە نەکرێتە نوێنەری موسڵمانان.
هەر بەپێی بەیاننامەکەی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا، لە پەراوێزی کۆنگرەکەدا ئاکار چاوی کەوتووە بە ژمارەیەک لە هاوتا ئەورووپییەکانی و لەبارەی هەوڵەکانی تورکیا لە بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان لە سەروویانەوە رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی(فەتو) و پەکەکە/یەپەکە/پەیەدە، زانیاری پێداون.
لە میانی ئەو کۆبوونەوانەی ئاکار لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوتا ئەورووپییەکانی ئەنجامی داوە جەختی لەوە کردووەتەوە کە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر پێویستە لە رێگەی هەماهەنگی بەهێز لەنێوان وڵاتاندا ئەنجام بدرێت و جیاوازی لەنێوان رێکخراوە تیرۆیستییەکاندا نەکرێت.