هێرشی ئاسمانیی ئه‌مریكا له سۆماڵ
- فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌فریقا (AFRICOM) رایگه‌یاند، له‌هێرشێكی ئاسمانی‌دا بۆ سه‌ر چه‌كدارانی گرووپی تیرۆریستی شه‌باب له باشووری سۆماڵ، 10 ئه‌ندامی گروپه‌كه كوژراون.
Somalia
مۆگادیشۆ - AA
فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌فریقا (AFRICOM) رایگه‌یاند، له‌هێرشێكی ئاسمانی‌دا بۆ سه‌ر چه‌كدارانی گرووپی تیرۆریستی شه‌باب له باشووری سۆماڵ، 10 ئه‌ندامی گروپه‌كه كوژراون.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌فریقا، له‌چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌كانیان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سۆماڵ، به‌دووریی 20 كیلۆمه‌تر له باشووری رۆژئاوای مۆگادیشۆ پایته‌ختی سۆماڵ، هێرشێكی ئاسمانییان بۆ سه‌ر حه‌شارگه‌یه‌كی گرووپی تیرۆریستیی شه‌باب ئه‌نجامداوه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه، له هێرشه‌كه‌دا 10 ئه‌ندامی گروپه‌كه كوژراون.