Meltem Bulur
23 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له عه‌زاز 500 خیوه‌تیان داناوه كه توانای له‌خۆگرتنی سێ هه‌زار كه‌سیان هه‌یه و گوتی: "ئه‌وانه‌ی كه دێن پێداویستیه بنه‌ڕه‌تیه‌كانیان له خۆراك، گهمكردنهوه و پاككه‌ره‌وه‌یان بۆ دابین ده‌كه‌ین. ئه‌وانه‌ی پێویستیان به ئێمه‌یه هه‌میشه له پاڵیاندادهبین".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو له په‌یامێكیدا له تویته‌ر باسی له‌وه كرد كه هاوكاریه مرۆییه‌كانیان بۆ سووریا بێ وه‌ستان درێژه‌ی هه‌یه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه توركیا میوانداری سێ ملیۆن و 500 هه‌زار سووری كردووه و له 21 كه‌مپدا شوێنی مانه‌وه‌ی بۆ 235 هه‌زار كه‌س دابینكردووه و گوتی: "پێش ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون له ئیدلب دوو كەمپی 700 خێوهتیمان دانا. ئێستا له عه‌زاز 500 خیوه‌ت داده‌نێین كه توانای له‌خۆگرتنی سێ هه‌زار كه‌سیان هه‌یه. ئه‌وانه‌ی كه دێن پێداویستیه بنه‌ڕه‌تیه‌كانیان له خۆراك، گهمكردنهوه و پاككه‌ره‌وه‌یان بۆ دابین ده‌كه‌ین. ئه‌وانه‌ی پێویستیان به ئێمه‌یه هه‌میشه له پاڵیاندادهبین".