Zana Natık Kerem
02 ئەیلوول 2023•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2023
ھەولێر – AA
فەرماندەیی پۆلیسی کەرکووک بەھۆی خۆپیشاندانەکانەوە، قەدەغەی ھاتوچۆی لە شاری کەرکووک ڕاگەیاند و داوایشی لە خۆپێشاندەران کرد کە کۆتایی بە خۆپیشاندانەکان بھێنن و بچنە ماڵەوە.
ماوەی چەند ڕۆژێکە، لایەنگرانی لایەنە عەرەبی و تورکمانەکان دژبە بڕیاری ڕادستکردنەوەی بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک، ڕێگای سەرەکی نێوان شاری کەرکووک و ھەولێر-یان داخستووە.
ئەمڕۆ شەممە، ھاووڵاتییان کەرکووک، وەک ناڕەزایی لەدژی داخستنی ئەو رێگایە، دەستیان بە خۆپێشاندان کرد.
فەرماندەیی پۆلیسی کەرکووک ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تیایدا داوای لە خۆپیشاندەران کردووە نەکەونەوە داوای دروشم و قسەی ناڕاست و لە شەقام بکشێنەوە و بچنەوە بۆ ماڵەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەیشدراوە کە فەرماندەیی پۆلیسی کەرکووک، قەدەغەی ھاتووچۆی لە سەرتاسەری شارەکە ڕاگەیاندووە و لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە جێبەجێ دەکرێت و ھاتووە : "داوای لە ھاووڵاتییان دەکەین پابەندبن بە بڕیاری قەدەغەکردنی ھاتوچۆ، ئەوەی ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی نەبنەوە".
وێرای ڕاگەیاندنی قەدەغەکردنی ھاتوچۆ لە کەرکووک، بەڵام ھێشتا خۆپیشاندانەکان بەردەوامن و خۆپیشاندەران لە شەقام نەکشاونەتەوە.