Sayim Harmancı
17 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2020
هه‌كاری – AA
بۆ ماوه‌ی ١٥ رۆژ چالاكییه‌كانی خۆپیشاندان، گردبوونه‌وه، رێپێوان، لێدوانی رۆژنامه‌وانی، مانگرتن، هه‌ڵدانی خیوه‌ت، دانانی ستاند و هه‌ڵواسینی پۆسته‌ر له هه‌كاری قه‌ده‌غه كرا.
پارێزگای هه‌كاری رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ماڵ و گیانی هاووڵاتییان، رێگه‌گرتن له ئه‌نجامدانی تاوان، پاراستنی ماف و ئازادییه‌كانی هاووڵاتییان و به‌رگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ رێوشوێنی دیكه‌یان گرتووه‌ته به‌ر.
له‌و میانه‌یه‌دا و به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به یاسا پێیان دراوه پارێزگای هه‌كاری بڕیاری داوه بۆ ماوه‌ی ١٥ رۆژ چالاكییه‌كانی خۆپیشاندان، گردبوونه‌وه، رێپێوان، لێدوانی رۆژنامه‌وانی، مانگرتن، هه‌ڵدانی خیوه‌ت و دانانی ستاند له شاری هه‌كاری و ته‌واوی شارۆچكه‌كانی سه‌ربه پارێزگاکە قه‌ده‌غه بكه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشكیش خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بڕیاره‌كه له كاتژمێر ٠٠:٠١ی ١٨ی ئه‌م مانگه ده‌ست پێ ده‌كات و تا كاتژمێر ٢٣:٥٩ی دووی تشرینی یه‌كه‌می داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت.