Fecri Barlık
17 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2020
سێرت- AA
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پارێزگای سێرت ئۆپەراسیۆنی یڵدرم-١١ هەرەکۆل کە بەبەشداری هەزار و سێ کارمەندی هێزە ئەمنییەکان و بەسەرپەرشتی فەرماندەیی جەندرمەی پارێزگاکە دەستیپێکردووە، بەردەوامە.
لەم چوارچێوەیەدا دوێنێ پێنج تیرۆریستی پەکەکە لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانییدا لە چیای تاندر سەربە قەزای بایکان لە چالاکی خران.
دواتر لە ئەنجامی گەڕان و پشکنینی ناوچەکەدا، دەستبەسەر ژمارەیەکی زۆر پارچە چەک، تەقەمەنی، بەڵگەنامەی رێکخراوەکە و پێداویستی ژیاندا گیراوە.