Şerife Çetin
17 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، حامی ئاكسۆی به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پرۆسه‌ی دانوستانه‌كانی قوبرس به‌هۆی قبوڵنه‌كردنی یه‌كسانیی سیاسیی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی رومی قوبرسی باشوور (قوبرسی یۆنان)ه‌وه سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه و رایگه‌یاند "سه‌ره‌ڕای ئه‌م راستییه هێشتاش ئه‌گه‌ر هاوپشكێتی له دوورگه‌كه بویسترێت، وه‌ك بنه‌مای سه‌ره‌كی پێویسته سه‌ره‌تا قوبرسی یۆنان دان به یه‌كسانی سیاسیی‌دا بنێت تا ده‌ست بكرێته‌وه به پرۆسه‌ی دانوستانه‌كان".
حامی ئاكسۆی به نووسراوێک وه‌ڵامی پرسیارێكی دایه‌وه سه‌باره‌ت به لێدوانی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه نهیهكگرتووهكان، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سه‌باره‌ت به پرسی قوبرس.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته هه‌ردوو به‌شه‌كه‌ی قوبرس زه‌مینه‌سازییه‌كی هاوبه‌ش بڕه‌خسێنن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان و گوتی: "پرۆسه‌ی دانوستانه‌كانی قوبرس به‌هۆی قبوڵنه‌كردنی یه‌كسانیی سیاسیی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی رومی قوبرسی باشوور (قوبرسی یۆنان)ه‌وه سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه. سه‌ره‌ڕای ئه‌م راستییه هێشتاش ئه‌گه‌ر هاوپشكێتی له دوورگه‌كه بویسترێت، وه‌ك بنه‌مای سه‌ره‌كی پێویسته سه‌ره‌تا قوبرسی یۆنان دان به یه‌كسانی سیاسیی دابنێت تاكو ده‌ست بكرێته‌وه به پرۆسه‌ی دانوستانه‌كان".