Zafer Fatih Beyaz
17 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا و سهرۆكی گشتیی ئاك پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: ''دەکرێت لە ئاک پارتی-دا ناونیشانەکان بگۆڕێن، بەڵام کێبڕکێی خزمەتکردنی وڵات و گەل تەواو نابێت. ئەو خەباتەی لە رێگەی دۆزێکی رەوادا دەکرێت تا هەڵبژاردن نییە، بەڵکو تا ناو گۆڕ بەردەوام دەبێت''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی کۆبوونەوەی بەرفراوانی بەرپرسانی لقەکانی ئاک پارتی لە پارێزگاکان کە لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە سازکرا، گوتارێکی پێشکەش کرد.
سەرکۆماری تورکیا لە گوتارەکەیدا سوپاسی هەموو ئەوانەی کرد کە دڵیان داوە بە ئاک پارتی و لە رێکخستنەکاندا ئەرکیان گرتووەتە ئەستۆ و رایگەیاند ''پێداگرین لەوەی کە لەگەڵ خۆماندا هەمان خەبات لە پێناو هەموو دۆستان و برایانمان بکەین. ناوی ئەوەیش مۆدێلی تورکیایە''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "ئەگەر ئەمریکا و ئەورووپا لە دیموکراسی و ئابوورییدا تەختی زەویش ببن، ئێمە بەردەوام دەبین لە گەشەپێدانی گەلەکەمان لە هەموو بوارەکاندا".
سەرکۆماری تورکیا سەبارەت بە پێشهاتەکانی ناوچەکە، رایگەیاند ''بە پشتیوانی گەلەکەمان چی دروست، خێردار و باش بێت بۆ وڵاتەکەمان بەردەوام دەبین لەسەر ئەنجامدانی''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان کاردانەوەی نیشان دا بەرامبەر هەڵوێستی فەڕەنسا و گوتی: "ئایا ئەگەر تورکیا واز لە هەموو شتێک بهێنێت لەو گوتە نابەجێیانەی ئەو کەسە رزگاری دەبێت کە لەهەڕەمی سەرەوەی فەڕەنسایە و دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتی میانڕەوانە؟"
سەرکۆماری تورکیا گوتیشی: "ئەگەر بە شێوەیەکی راست و دروست وەڵامی تەواوی پرسیارەکانمان بدەنەوە، چاوخشاندنەوە بەو سیاسەتەی گرتوومانەتە بەر دەبێتە ئەرک".
سەرکۆماری تورکیا، هەروەها گوتی: ''هەر شوێنێک کە بە کەموکوڕی جێمانهێشتووە لەلایەن بەدکارانی درۆ، هەڵە و فیتنەوە پڕدەکرێتەوە، لەبەرئەوە شەو و رۆژ لەگەڵ گەلەکەماندا دەبین''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە بارەی ئەو پرسیارانەی ئاراستەی کراون گوتی: "جگە لە دەستەیەکی زۆر کەم، نەمبینیوە و نەمبیستوە هیچ کەسێکی ژیر بە بەڵێ وەڵامی ئەم پرسیارانە بداتەوە".