Muhammet Ali Kemal
06 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 07 تەمووز 2016
ئه‌نقه‌ره
سه‌رۆکی کاروباری ئاینیی تورکیا پرۆفیسۆر دکتۆر مه‌همه‌ت گۆرمه‌ز، سه‌باره‌ت به واده‌ی جه‌ژنکردن له وڵاتانی ئیسلامی و بوونی جیاوازیی رۆژێک له‌نێوانیاندا، رایگه‌یاند:''که‌عبه قیبله‌ی ئێمه‌یه، شوێنی دیاریکردنی کات نییه. مانگ بۆ دیاریکردنی کاته، ئاسمان بۆ دیاریکردنی کاته، ئه‌و نیشانانه‌ی خوای گه‌وره له گه‌ردووندا جێگیری کردوون بۆ دیاریکردنی کات به‌کاردێن. که‌عبه و مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر، بوونی په‌رستشی حه‌ج له وڵاتێک به مانای ئه‌وه نایه‌ت که ئه‌و یاسایانه‌ی خوای گه‌وره له گه‌ردووندا دایناوه، بیگۆڕین''.
ژماره‌یه‌ک له وڵاتانی ئیسلامی له‌نێویشیاندا تورکیا، دوێنێیان وه‌ک یه‌که‌م رۆکی جه‌ژن دیاریکرد، به‌ڵام هه‌ندێکی دیکه‌یان ئه‌مڕۆیان وه‌ک یه‌که‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان ده‌ستنیشانکرد.
له‌وباره‌یه‌وه گۆرمه‌ز له لێدوانێکدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو وێڕای پیرۆزبایی جه‌ژن له جیهانی ئیسلامی، داوای لێخۆشبوونی بۆ ئه‌و که‌سانه کرد که له رووداوی که‌وتنه خواره‌وه‌ی هێلیکۆپته‌رێکدا له گیره‌سون گیانیان له‌ده‌ستدابوو.
مه‌همه‌ت گۆرمه‌ز ئاشکرایکرد که به‌داخه‌وه بابه‌تی ده‌ستپێکردنی ره‌مه‌زان و جه‌ژن کردن پێکه‌وه له جیهانی ئیسلامی‌دا، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه بووه‌ته جێگه‌ی مشت‌ومڕ.
سه‌رۆکی کاروباری ئاینیی تورکیا رایگه‌یاند:''ئه‌م مشتومڕه ته‌نها بابه‌تی مانگ ناگرێته‌وه، به‌ڵکو په‌یوه‌سته به تێگه‌یشتن له‌و ئایه‌تانه‌ی که خوای گه‌وره له‌رێگه‌ی کتێب و له‌رێگه‌ی جێگیرکردنی ژماره‌یه‌ک له نیشانه‌وه له گه‌ردووندا، بۆ مرۆڤه‌کانی ناردووه''. جه‌ختیشی له‌وه‌کرده‌وه ''ئێمه ناتوانین بێ ئه‌وه‌ی حساباتی گه‌ردوونیی مانگ و خۆر لێکبده‌ینه‌وه، بڕیار بده‌ین''.
سه‌باره‌ت به جیاوازیی نێوان وڵاتانی جیهانی ئیسلامی و هه‌وڵه‌کانی ئه‌وان بۆ یه‌کخستن و نه‌هێشتنی ئه‌و جیاوازییانه، مه‌همه‌ت گۆرمه‌ز رایگه‌یاند:''بوونی جیاوازیی له‌نێوان وڵاتانی ئیسلامی‌دا هه‌رگیز ئێمه بێ هیوا ناکات. بگره وامان لێده‌کات هه‌وڵه‌کانمان بخه‌ینه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی که هه‌موو موسڵمانانی سه‌ر زه‌وی پێکه‌وه ده‌ست به ره‌مه‌زان بکه‌ن و پێکه‌وه جه‌ژن بکه‌ن، له‌و باره‌یه‌شه‌وه ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستمان بێت کردوومانه و به‌رده‌وام ده‌بین له کردنی''.