Mohammed Baqi Hussein
05 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 06 حوزەیران 2017
هه‌كاری - AA
له شارۆچكه‌ی یوكسه‌كۆڤا سەربە پارێزگای هه‌كاری، نه‌ریته‌كانی ره‌مه‌زان له مزگه‌وته‌كاندا به زیندوویی ماونه‌ته‌وه.
ده‌وركردنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز به‌و جۆره‌ی كه پێغه‌مبه‌ر (د.خ) له‌گه‌ڵ حه‌زره‌تی جوبریل به‌رامبه‌ری یه‌كتر خوێندوویانه‌ته‌وه و به "موقابه‌له" ناوده‌برێت له مزگه‌وته‌كانی یوكسه‌كۆڤا له مانگی ره‌مه‌زاندا، به زیندوویی ماوه‌ته‌وه.
به بۆنه‌ی ره‌مه‌زانه‌وه نوێژخوێن و رۆژووه‌وانانی شارۆچكه‌كه له مزگه‌وته‌كاندا خواپه‌رستی ده‌كه‌ن و قورئانی پیرۆز ده‌خوێنن.
پێشنوێژی مزگه‌وتی ئیحسانییه، عه‌بدولره‌حمان ئاكدۆغان له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا، باسی له گرنگیی خوێندنی قورئانی پیرۆز به شێوازی "موقابه‌له" كرد.
عه‌بدولره‌حمان ئاكدۆغان گوتی: "پیرۆزبایی مانگی ره‌مه‌زان له جیهانی ئیسلامی ده‌كه‌م. هه‌موو ساڵێك ئه‌م خواپه‌رستییه ئه‌نجام ده‌ده‌ین. خه‌ڵكی شارۆچكه‌كه‌ش گرنگی به نه‌ریتی "موقابه‌له" ده‌ده‌ن. رۆژانه به‌شداریكردن تێیدا زیاتر ده‌كات. له دۆخه‌كه رازیین. تا جه‌ژن به‌رده‌وام ده‌بین. دوای نوێژه‌كانی نیوه‌ڕۆ و عه‌سر نیو جزم ده‌خوێنین".