Cemal Sargati
01 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 02 حوزەیران 2017
سلێمانى - AA
ناوساجی یەکێکە لەو خواردنە کوردەواریانهى کە خێزانهكاندروستى ده‌كه‌ن ئه‌و خواردنه پێشتر لە ماڵدا دروست دەکرا، بەڵام ئێستا لە بازاڕ و لەسەر مێز و عەرەبانەکان دروست ده‌كرێت و دەفرۆشرێت، خه‌ڵكیش له‌م مانگه‌دا زۆر رووى تێده‌كه‌ن.
لەگەڵ هاتنی مانگی رەمەزاندا ناوساجی فرۆشەکان لەناو بازاڕ و شەقامەکان ده‌ست ده‌كه‌ن به دروستكردنى ناوساجى له‌و رێگه‌یه‌وه به هاووڵاتییانى ده‌فرۆشن، ئەم خواردنە هاوشانی خورما و شیرینی لە رەمەزاندا داواکاری زۆری لەسەرە.
ئه‌و كه‌سانه‌ى ناوساجى دروست ده‌كه‌ن به بۆن و بهرامى ناوساجیهكان سه‌رنجى خه‌ڵكى راده‌كێشن هه‌رئه‌وه‌ش وایكردووه، خه‌ڵكى حه‌ز له ناوساجى بكات.
یه‌شار ساڵح ته‌مه‌نى 35 ساڵه ماوه‌ى 10 ساڵیشه دووكانى نانهوایى هه‌یه، ئه‌و له ره‌مه‌زاندا له به‌رده‌م دووكانه‌كه‌ى ناوساجى دروست ده‌كات، له‌باره‌ى كاره‌كه‌یه‌وه گوتى: "ئێمه زیاتر له مانگى ره‌مه‌زاندا ده‌ست ده‌كه‌ین به دروستكردنى ناوساجى چونكه له‌و كاته‌دا هاووڵاتییان خواستى زۆریان له‌سه‌ر ناوساجییه".
گوتیشى: "هه‌ر له مانگى ره‌مه‌زاندا زیاتر به ئێواران كار ده‌كه‌ین چونكه هاووڵاتییان به‌زۆرى به ئێواران روومان تێده‌كه‌ن و ناوساجى ده‌كڕن بۆ به‌ربانگ یاخود پارشێوان".
ئه‌و وه‌ستایه ئاماژه‌ى بۆئه‌وه‌شكرد کە له ئێستادا ناوساجى خواستێكى زۆرى له‌سه‌ره به‌وه‌ى هاووڵاتى وا هه‌یه رۆژانه به برى 5 هه‌زار دینار ناوساجى ده‌كڕێت، ئه‌و باسى قه‌یرانى دارایى كرد و گوتى:" به هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه هاووڵاتییان وه‌ك ساڵانى رابردوو سه‌ردانمان ناكه‌ن، ساڵان له رۆژێكدا 3 سه‌د بۆ 4 سه‌د ناوساجمان دروست ده‌كرت و ده‌مان فرۆشت به‌ڵام ماوه‌ى دووساڵه سه‌د بۆ 150 ناوساجى ده‌فرۆشین".
هه‌روه‌ها وه‌ستا ئه‌حمه‌د محەمه‌د له بازاڕى مه‌وله‌وى بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو ده‌ڵێت "وه‌ك خۆم ته‌نها له مانگى رەمهزاندا كارى دروستكردنى ناوساجى ده‌كه‌م چونكه له‌م كاته‌دا كڕیارى زۆرى ده‌بێت هاووڵاتییان حه‌زیان له ناوساجییه".
گوتیشى: "ساڵانى رابردوو هه‌زار ناوساجیم له رۆژێكدا دروست ده‌كرد به‌ڵام ئه‌مساڵ 300 بۆ 400 دانه دروست ئه‌كه‌م له رۆژێكدا ئه‌وه‌ش به راده‌یه‌ك كه‌مى كردووه كه ئه‌ویش به هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه‌یه".
هاووڵاتی عوسمان تۆفیق له باره‌ى خواردنى ناوساجیهوه گوتى: "ئێمه‌ى موسوڵمانان به‌ڕۆژوو ده‌بین، به‌یانى تا ئێواره هیچ شتێك ناخۆین كاتێكیش نزیكى بانگى مەغریب ده‌بینه‌وه، ئاره‌زوو له هه‌موو خواردنێك ده‌كه‌ین. ناوساجى بۆ كاتى پارشێو خواردنێكى بەتامە به ماست و چاى شیرینه‌وه بخورێت و، خێزانى خۆشمان هه‌موو ئێواره و پارشێوانێك ناوساجى ده‌خۆین".
هاووڵاتی شیراز حه‌مه‌ساڵح گوتى: "له مانگى ره‌مه‌زاندا ناوساجى ده‌كرم بۆ ئه‌وه‌ى له پارشێودا به ماست و چاوه بیخۆین".