Hüseyin Demirci,Muhammet Ali Kemal
21 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2018
قەرس - AA
لە قەرس نەریتی درووستکردنی خواردن لە تەندوردا کە سەدان ساڵە بوونی هەیە لە لایەن ژنانی گوندەکانەوە درێژەی پێدەدرێت و لەو رێگەیەوە خواردنە لۆکاڵییەکان بۆ بەربانگ و پارشێوە ئامادە دەکەن.
ئەو نەریتە کە لە گوندی ئاڵتونبوڵاکی سەر بە شارۆچکەی ساریکامش درێژەی پێدەدرێت، ژنانی گوندەکە بە درێژایی رەمەزان، خواردنە جۆراوجۆرەکان و نانی تەندور ئامادە دەکەن و هەر لە نیوەڕۆوە تەندورەکان گەرم دەکەن.
ژنان هەموو رۆژيک بە شێوەی هەرەوەزیی دەست بە ئامادەکردنی خواردنەکان دەکەن و تەندورەکان بە دار گەرم دەکەن و سەرەتا ئەو هەویرەی بۆ درووستکردنی نان ئامادەیان کردووە، دەیکەنەوە.
دوای ئەوەی کە گونکەکان دەکرێنەوە، بە تەندورەکەدا دەدرێن و دوای ٣٠ چرکە چاوەڕێکردن، دەردەهێنرێن. دواتریش خواردن و شیرینییە لۆکاڵییەکان بە تاوە لەنێو تەندورەکەدا ئامادە دەکرێن کە خۆیان لە کولیچە، بۆرەک و چەند جۆرێک شیرینیدا دەبیننەوە.
خواردنەکان بە دەم گوتنەوەی گۆرانییەوە ئامادە دەکرێن و خوانی رەمەزان دەڕازێننەوە.
لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، هەدیە تەموری تەمەن ٤٥ ساڵ کە ژنێکی دانیشتووی گوندی ئاڵتنبولاکە و بە تەندور نان، شیرینی و خواردنەکان ئامادە دەکات، ئاماژەی بەوەکرد لەوەتی بە بووکی هاتووەتە گوندەکە، لەو هەوڵی ئەوەدایە نەریتی ئامادەکردنی خواردن بە تەندور بە زیندوێتی بهێڵێتەوە.
ئەو گوتی: "لە رەمەزاندا ژنان کۆدەبینەوە و تەندور گەرم دەکەین. لەو هەویرەی کە لە شەوی رابردووترەوە شێلاومانە، نان و شیرینی جۆراوجۆر و بۆرەک درووست دەکەین".