İzziddin Nazlı,Salim Taş
21 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2018
هاتای - AA
له شاری هاتای ده‌ست به دروستكردنی حه‌لوای به كونجی كراوه كه له رەمهزاندا خواستێكی زۆری له‌سه‌ره.
حه‌لوای به كونجی كه یه‌كێكه له‌و شیرینییانه‌ی تایبه‌تن به مانگی ره‌مه‌زان له شاری هاتای، شان به‌شانی پاقلاوه و كونافه و پاقلاوه‌ی كوله‌كه له شاری هاتای دروست ده‌كرێـت.
حهلواكه به تاحین و شه‌كر و گیایه‌كی تایبه‌ت و كونجی دروست ده‌كرێت و له‌دوای به‌ربانگ وه‌ك شه‌وچه‌ره ده‌خورێت.
سادق فانسا وه‌ستای حه‌لوای به كونجییه و له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی له‌وه كرد، ماوه‌ی 43 ساڵه درێژه به‌و پیشه‌یه ده‌ده‌ن كه له باپیریانه‌وه بۆیان ماوه‌ته‌وه.
وهستایەکی دیکەی حه‌لوای به كونجی بە ناوی شه‌هاب فانسا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له‌به‌رئه‌وه ته‌نها له ره‌مه‌زاندا دروست ده‌كرێت، خواستێكی زۆری له‌سه‌ره و له‌سه‌ر داواكاریی خه‌ڵكی، حه‌لوا بۆ سه‌رتاسه‌ری توركیا ده‌نێرن.
شه‌هاب فانسا باسی له‌وه‌كرد، رۆژانه بڕی 200 كیلۆگرام حه‌لوای به كونجی دروست ده‌كه‌ن.