Cüneyt Çelik,Muhammet Ali Kemal
17 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2019
قارس - AA
كاره‌كانی گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و كچه ته‌مه‌ن سێ ساڵه‌یه‌ی شه‌ش رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له شارۆچكه‌ی ساریكامشی قارس، ونبوو، دووباره ده‌ستیپێكرده‌وه.
گه‌ڕان به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی نورجان ساده كه رۆژی یه‌كشه‌ممه له كاتی یارییكردندا له گوندی ئۆرتاكاله ونببوو، هه‌مان رۆژی ونبوونی ده‌ستیپێكردبوو، دوێنێ به‌هۆی ئاوابوونی خۆر و تاریكبوونهوه، كاره‌كان راگیرابوون.
كاره‌كانی گه‌ڕان ئه‌مڕۆ و له‌گه‌ڵ هه‌ڵاتنی خۆر، جارێكی دیكه، به به‌شداریی تیمه‌كانی هه‌ریه‌ك له جه‌ندرمه، ته‌ندروستی، ئافاد و ئاسایش ده‌ستیان پێكرده‌وه.