Zana Natık Kerem
05 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 07 حوزەیران 2017
بەغدا ــ AA
رێكخراوی یونیسێف سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداری دا كە بە هۆی شەڕو پێكدادانی هێزە عێراقییەكان و چەكداری داعش، ١٠٠ هەزار منداڵ لە شاری مووسڵ رووبەڕووی مەترسی بوونەتەوە.
نوێنەری رێكخراوەكە لە عێراق، پیتەر هۆكوینز لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە كە رێكخراوەكەیان راپۆرتی ترسناكی لەبارەی حاڵەتەكانی كوشتنی خەڵكی مەدەنی لە مووسڵ بەدەست گەیشتووە كە لە نێویاندا منداڵ هەیە و لەگەڵ ئەو منداڵانەی كە لە ناوچەكانی شەڕو پێكدادان گیریان خواردووە و چاوڕەوانی هەڵاتن دەكەن.
پیتەر هۆكوینز ئەوەشی گوتووە "هێشتا ١٠٠ هەزار منداڵ لە ناوچەكانی ژێر كۆنتڕۆڵی داعش هەن كە لە دۆخێكی سەخت و دژواردا ژیان دەگوزەرێنن".
ناوبراو داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە كە گیانی منداڵان بپارێزن.