Göksel Cüneyt İğde,Hemın Othman Mohammed
05 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 06 حوزەیران 2017
ئاگری - AA
ئه‌و جووتیارانه‌ی كێڵگه‌كانیان له بناری چیای ئاگریه، له‌گه‌ڵ هاتنی مانگی ره‌مه‌زاندا هه‌م ئه‌ركه ئایینیه‌كانیان به‌جێده‌گه‌یه‌نن، هه‌میش سه‌ره‌ڕای گه‌رمی كه‌شوهه‌وا بێ دواكه‌وتن كاره‌كانیان راده‌په‌ڕێنن.
جووتیارانی گوندی تهلچهكهری شارۆچكه‌ی بایەزید، به هیلاكی و به تینوێتی رۆژژوهكانیان ده‌گرن.
عوسمان ئایتهكین كه خاوه‌نی 12 دۆنم زەوییە له بناری چیای ئاگری و تیایدا ته‌ماته به‌رهه‌م ده‌هێنێت له ژێر گەرمای 30 پله‌ی سەدیدا له‌گه‌ڵ كوڕه 11 ساڵانه‌كه‌ی سه‌رحه‌ت ئایتهكین كار ده‌كات.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئایتهكین ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له پێشووتردا كارپێكه‌ری مۆلیده بووه و، دوای ئیشپێكردنی مۆلیدهكه ده‌ستی به كاری كشتوكاڵ كردوو و بژێوی خێزانه‌كه‌ی كه هه‌شت كه‌سن دابینكردووه و، گوتی: "پێویست بوو كار بۆ خێزانه‌كه‌م بكه‌م و، بڕیارمدا ته‌ماته‌ی ئه‌ندامی له كێڵگهكهمدا به‌رهه‌مبهێنم. سوپاس بۆ خوا كاره‌كانم باش به‌ڕێوه‌ده‌چن. له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌مدا هه‌م به‌ڕۆژووین، هه‌میش كار ده‌كه‌ین".
گوتیشی: "له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌مدا شه‌و و رۆژ كار ده‌كه‌ین. كاته‌كانی نیوه‌ڕۆ ماندوو ده‌بین به‌ڵام هیچ كات رۆژووهكهمان فه‌رامۆش ناكه‌ین. ره‌مه‌زان مانگی به‌ره‌كه‌ته، سوپاس بۆ خوا هه‌م كار ده‌كه‌ین هه‌میش به‌ڕۆژوو ده‌بین".