Halil Fidan,Ramal Abdullah Mahmood
27 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 28 مای,س 2018
ئورفا - AA
ئورفا كه به خواردنه به تاموچێژهكانی به‌ناوبانگه، به‌بۆنه‌ی مانگی ره‌مه‌زان چێشته‌كانی وه‌ك كه‌باب، پڵاو، دۆڵمه له‌سه‌ر سینی، كولێره به قیمه، نۆكاو و فاسۆلیا له‌نێو قاپی گڵین له فڕنه به‌ردینه‌كان بێبه‌رامبه‌ر لێدهندرێن و دواتر ده‌گه‌یه‌ندرێنه ماڵه‌كان ئه‌مه‌ش وایكردووه تا كاتی پارشێو هاووڵاتییان له‌به‌رده‌م فڕنه‌كان ریزی دوور و درێژ بگرن.
خواردنه تیژ و به بههاراتهكانی ئورفا كه به "سفره و به‌ره‌كه‌تی خه‌لیل ئیبراهیم" ناسراوه بێبه‌رامبه‌ر له فڕنه به‌ردینه‌كانی هه‌موو كۆڵانه‌كانی شاره‌كه لێده‌ندرێت.
كارڕاپهڕێنهری فڕنی گه‌ڕه‌كی دهڤتهشتی له ناوچه‌ی خهلیلیه، مه‌همه‌ت سایگی رایگه‌یاند كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن خواردنه‌كان به هه‌وای گه‌رم تاكو به‌ربانگ بگه‌نه هاووڵاتییان.
مه‌همه‌ت سایگی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له مانگی ره‌مه‌زاندا كاره‌كانیان زۆر زیاتر ده‌بن و گوتی: "له دوای نیوه‌ڕۆوه ده‌ست به‌كار ده‌بین و تاكو بانگی ئێواره به‌رده‌وام ده‌بین. شه‌وانیش بۆ پارشێو كار ده‌كه‌ین. رۆژانه به تێكڕایی نزیكه‌ی ٢٠٠ سینی له خواردنی جۆراوجۆر له فڕندا لێ ده‌نێین".