Fahrettin İbrahim
27 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 27 مای,س 2018
دیاربەکر - AA
بە دەستپێشخەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کولتوور، کۆنسێرتی "نیشتمانی ئاسایش" بە زمانەکانی تورکی، کوردی، عەرەبی، فارسی و زازایی لە شوێنەواری مێژوویی ئاچکەلە لە دیاربەکر رێکخرا.
لە دەستپێکی کۆنسێرتەکەدا وەزیری کولتوور و گەشتیاری تورکیا، نومان کورتوڵموش وتارێکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و گوتی: "بەم دوایانە بە داخەوە دیاربەکر بە قین و خوێن و کۆمەڵێک کردەوەی هەڵە، تێپەرێ. سوپاس بۆ خوا کە دیاربەکر ئێستا بە تەواوی بووەتە نیشتمانی ئاسایش. لەمەودوا ئەرکی خەڵکی شارەکەیە کە ئەم ئاسایش وسەقامگیرییە بەردەوامی پێ بدات. ئێمەش بۆ بەرەوپێشبردنی تورکیا و پەرەپێدانی ئاسوودەیی لە دیاربەکر ئەوەی لە دەستمان بێت ئەنجامی دەدەین. جوانی زیاتر بە دیاربەکر دەبەخشین".
نومان کورتوڵموش گوتیشی: "ئەمشەو بۆ وەبیرهێنانەوەی برایەتی نێوانمان لێرەین. مرۆڤەکانی ئەم خاکە مێژوویەکی هاوبەشیان بەیەکەوە هەیە و بێگومان داهاتوویەکی هاوبەشیشیان بەیەکەوە دەبێت. مرۆڤەکانی ئەم نیشتمانە بە کورد و تورک و عەرەب و هەموو رەگەزەکانی دیکە، بە هەر زمانێک قسە بکەن، خاوەنی شارستانییەتی گەورەی ئەم وڵاتەن".
وەزیری کولتوور و گەشتیاری تورکیا جەختیکردەوە کە هەوڵ دەدەن بۆ بەردەوامیدان بە سەقامگیری و ئاسایش لە ناوچەکەدا.