Ali Makram Ghareeb
14 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 19 مای,س 2020
كەركووک - AA
ئاژانسی هاریكاری و ههماههنگیی توركيا TİKA، لە عێراق هاوكاريى خۆراكيى پێشكەش بە پێنج هەزار خێزان كردووە.

جێگرى سەرۆكى بەرەى توركمانى عێراقی، حەسەن توران لە لێدوانێكيدا بۆ پەيامنێرى ئاژانسى ئانادۆڵو گوتى "لە چوارچێوەى هاوكارييەكانى TİKA بۆ خێزانە كەمدەراماتەكان لە عێراق كارتۆنى خۆراكى بەسەر پێنج هەزار خێزانى دابەشكردووە.
توران، ئاماژەى بەوەش كرد كە كارتۆنەكانى خۆراك لە مووسڵ، تەلەعفەر، ديالە، كفرى و سەڵاحەددين دابەشكراوە.

توران، ئەوەى وەبيرهێنايەوە كە توركيا پێشتر لە چوارچێوەى بەرەنگاربوونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا هەزاران دەمامكى بۆ عێراق ناردووە و سوپاسى كۆمارى توركياى كرد بۆ ئەوەى هەمووكات هاوكارى عێراق و توركمانەكانيان كردووە.