Bekir Ömer Fansa
14 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2020
ئادانا - AA
١٨٠ هاووڵاتى توركيا لە چوارچێوەى رێكارەكانى رێگرتن لە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) لە عێراقەوە گەڕێندرانەوە وڵاتەكە.
لەسەر رێنماييەكانى سەركۆمارى توركيا، رەجەب تەيب ئەردۆغان و سەرپەرشتى جێگرى سەركۆمارى توركيا، فوئاد ئۆكتاى و بە هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتە پەيوەنديدارەكان و لە چوارچێوەى ئۆپەراسيۆنەكانى گەڕاندنەوەى هاووڵاتيیان، فڕۆكەيەك كە ١٨٠ هاووڵاتیی توركياى هەڵگرتبوو لە فڕۆكەخانەى ئادانا نيشتەوە. تيمە پزيشكييەكان چوونە ناو فڕۆكەكە و پشكنينيان بۆ سەرنشينان كرد.
پاش پاكژكردنەوەى جانتاى سەرنشينان كۆنترۆڵى پاسپۆرتەكانيان بۆ كرا.
سەرنشينان، لە چوارچێوەى رێكارەكانى دوورەپەرێزى كۆمەڵايەتى جانتاكانيان هەڵگرت و سوار پاسەكان كران و بەرەو بەشە ناوخۆيى خوێندكارانى سەر بە وەزارەتى وەرزش و لاوان كران و بۆ ماوەى ١٤ رۆژ كەرەنتينە دەكرێن.