Kemal Karadağ
14 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2020
ئه‌نقه‌ره- AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكی ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی توركیا (میت)دا له باكووری عێراق، به‌ناوی بەرپرسی باڵای په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه له مه‌خمور، گالیا به‌كر، له چالاكی خرا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی دهستكهوتوون، میت به‌رده‌وامه له به ئامانج گرتنی كه‌سایه‌تییه گرنگه‌كانی رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا دوای چاودێرییكردنی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ، شوێنی بەناو بەرپرسی باڵای په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه له مه‌خمور، به‌رپرسی به‌ره‌ی مه‌خموری YJA-Star، كه ناوی گاڵیا به‌كر-ه و نازناوی بێریڤا ساریا-یه، ده‌ستنیشانكراوه و میت ئۆپه‌راسیۆنێكی بۆ سه‌ر ناوبراو، ئه‌نجامداوه.
گاڵیا به‌كر رۆژی ١٥ی نیسان، له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له به‌رزاییه‌كانی له چیای قه‌ره‌چوغ باكووری عێراق، له چالاكی خراوه.
گاڵیا له ساڵی ٢٠٠٢دا له سووریا په‌یوه‌ندیی به ریزه‌كانی په‌كه‌كه‌وه كردووه و له هه‌ریه‌ك له سووریا و عێراق له پله‌ی باڵادا بووه.