Hemın Othman Mohammed
31 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2016
فه‌رمانده‌كانی هێزی وشكانی، ده‌ریایی و ئاسمانی توركیا، به‌سترانه‌وه به وه‌زاره‌تی به‌رگرییه‌وه.
له چوارچێوه‌ی راگه‌یاندنی باری نائاسایی هه‌ندێک رێوشوین گیراوه‌ته‌به‌ر و زانكۆی به‌رگری دامه‌زراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌ژێر رۆشنایی گۆڕانكاری له هه‌ندێک یاسادا به‌پێی بڕیارنامه‌یه‌ك كه وه‌ك یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی فه‌ڕمیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، فه‌رمانده‌كانی هێز به وه‌زاره‌تی به‌رگرییه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها سهركۆمار و سه‌رۆكوه‌زیران، هه‌ركاتێک به پێویستی بزانن ده‌توانن راسته‌وخۆ زانیاری له فه‌رمانده‌كانی هێزه‌وه وه‌ربگرن و راسته‌وخۆ فه‌رمانیان پێ بكه‌ن، ئه‌و فه‌رمانه‌ش بێ وه‌رگرتنی په‌سه‌ند له هیچ لایه‌نێكه‌وه ده‌ستبه‌جێ جێبه‌جێ ده‌كرێت.