Hemın Othman Mohammed
31 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2016
له چوارچێوه‌ی لێكۆلینه‌وه له كارمه‌ندان و به‌ڕێوه‌به‌رانی پێشووی رۆژنامه‌ی زه‌مان كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی ئیستانبوڵه‌وه ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی بۆ دانراوه، شه‌ش كه‌س ده‌ستگیركران كه عه‌لی بوڵاچ و شاهین ئاڵپایان له‌نێودایه.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و لیكۆڵینهوهیهی له‌لایه‌ن بریكاری سه‌رۆكی داواكاری گشتیی كۆماری ئیستانبوڵ فوزولی ئایدۆغدوهوه به‌ڕێوه ده‌چێت، پێش ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردن بۆ رۆژنامه‌كه دابنرێت، به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی/پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریب FETÖ/PDY، بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 47 كه‌س له كارمه‌ندان و به‌ڕێوه‌به‌رانی رۆژنامه‌كه ده‌ركرا.
دوای ته‌واوبوونی كاره‌كانی ئاسایش، حه‌وت كه‌س له‌وانه‌ی ده‌ستگیركرابوون گوزارانه‌وه بۆ دادگای ئیستانبوڵ له ناوچه‌ی چاغڵایان.
له پاش وه‌رگرتنی گوتەکنیان هه‌ریه‌ك له عه‌لی بوڵوچ، شاهین ئاڵپای، ئه‌حمه‌د توران ئاڵكان، موسته‌فا ئوناڵ، نورییه ئوراڵ و لاله‌زار ساریبراهیم ئۆغڵو بۆ داوای ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان ره‌وانه‌ی دادگا كران، یه‌كێكیشیان ئازاد كرا.
دوای ئه‌وه‌ی بوڵوچ، ئاڵپای، ئاڵكان، ئوناڵ، ئوراڵ و ساریبراهیم ئۆغڵو برانه به‌رده‌م دادگای ئێشكگر، سه‌رجه‌میان ده‌ستبه‌سه‌ركران.