Rewa Mahmut Hasan,Sarmand Hameed
30 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2016
ئەنقەرە
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەدا کە خویندنگە سەربازیەکان دادەخەن بەمەش خوێندکاران لە ناوەندی و خوێندنگە پیشەییەکانەوە بە ئاسانی دەتوانن بچنە خوێندنگەی جەنگی. وەزارەتی بەرگری زانکۆی تایبەت دەکاتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا خوێندنگەی دەریایی،ئاسمانی و وشکانی دەکرێنەوە .
لەبارەی دامەزراندنی ئەکادیمیای جەندرمەشەوە ئەردۆغان گوتی: "ئەم ئەکادیمیایە دەبێتە ناوەندێکی جددی بۆ پێگەیاندنی کادری سەرکەوتوو، لەم قۆناغەدا هەنگاوێکی دیكە دەنرێت،ئەویش بەستنەوەی نەخۆشخانەی سەربازیەکانە بە وەزارەتی تەندروستیەوە .لەو رێیەوە کاروباری کارگێریان بەتەواوی دەکەوێتە دەست وەزارەتی تەندروستی".