Cihan Demirci
05 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2016
ئه‌دیرنه - AA
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، كه له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه لە دۆسیەی تیرۆر ده‌ستبه‌سه‌ركرا، ره‌وانه‌ی زیندانی جۆی ئێف كرا له ئه‌دیرنه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتوون، ده‌میرتاش كه له‌لایه‌ن دووه‌مین دادگای سزا و سوڵحی دیاربه‌كره‌وه، له‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه لە دۆسیەی تیرۆر ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، دوای ته‌واو بوونی كاره‌كانی دادگا، به فڕۆكه گوازراوه‌ته‌وه بۆ ئیستانبوڵ و له‌وێشه‌وه به هێڵیكۆپته‌ر گوازراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌دیرنه.
ده‌میرتاش كه له رێوشوێنێكی ئه‌منیی توندا گوازرایه‌وه بۆ نێو ئۆتۆمبێلی گرتووخانه‌كه، له زیندانی داخراوی جۆری ئێف بەند کرا.