Mazın Asad
04 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2016
ئەنقەرە
لە بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات لە لایەن ھێزەکانی سوپای تورکیا، ئەمڕۆ لە ئەنجامی چەند ھێرشێکی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، سێ سەربازی تورکیا بریندار بوون.
بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا، لە بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات لە لایەن ھێزەکانی سوپای تورکیا و یەکەکانی سوپای سووریای ئازاد، ئێوارەی ئەمرۆ تیرۆریستانی داعش گوللە ھاوەنێکیان ئاراستەی ناوچەی یەکەکانی تورکیا کرد و لە ناوچەیەکی دیکەش رۆکێت و بۆمبی دەستی ئاراستە کرا.
لە ھێرشەکاندا سێ سەربازی تورکیا بریندار بوون کە تەندروستی یەکێکیان جێگیر نییە.
بریندارەکان دەستبەجێ بۆ نەخۆشخانە گواسترانەوە و ئۆپەراسیۆنەکانیش لە ناوچەکەدا بەردەوامە.