Rewa Mahmut Hasan
27 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2016
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی کە له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیا بڵاو كراوه‌ته‌وه، هه‌شت هه‌زار و ٦٥١ سه‌رباز به‌شدارییان له هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی ١٥ی ته‌مووزی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی كردووه. ئه‌و ژماره‌یه‌ش لەسەدا ١،٥ی كارمه‌ندانی هێزه چه‌كداره‌كانی توركیا پێكده‌هێنێت.
لە ئەنجامی لێکۆڵینەوکاندا هەروەها ژمارەی ئەو چەک و ئامرازانەی کە لە هەوڵە شکستخواردووەکەی ناو کودەتاکەدا بەکارهاتوون، دیاریکراون .
له هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچیدا، ٣٥ فڕۆكه، ٣٧ هێلیكۆپته‌ر، ٧٤ تانك و سێ كه‌شتی جه‌نگی سه‌ربه هێزه چه‌كداره‌كانی توركیا به‌كار هێنراون.
لەو ٨ هەزار و ٦٥١ کەسە، هەزار و ٦٧٦یان ملازم و هەزار و ٢١٥یان خوێندکاری سەربازیین کە ئەمەیش دەکاتە لەسەدا ١،٥ی پێکهاتەی سوپای تورکیا.
ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی کە بەشداربوون لە هەوڵە شکستخواردووەکەی کودەتاکەدا، ٣ هەزار و ٩٩٢ پارچە چەکی سووکیان بەکارهێناوە.