Sangar Hamad Azeez
03 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2016
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا، لە شارۆچکەی چاڵدرانی سەر بە پارێزگای وان ٨ سەربازی سوپای تورکیا گیانیان لەدەستدا و ٨ سەربازی دیکەش برینداربوون.
پارێزگای وان روونکردنەوەیەکی نوWسراوی بڵاوکردەوە و تێیدا رایگەیاند لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستیی جوداخوازدا، لە چیاکانی تەندورەکی شارۆچکەی چاڵدران پێکدادان روویداوە.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە:
"لە ٢ی ئەیلولی ٢٠١٦دا ملازمێک، دوو عەریف و پێنج سەربازمان شەهیدبوون، هەشت سەربازی دیکەشمان بریندار بوون. لە ئێستادا بریندارەکان لە نەخۆشخانە چارەسەریی پێویستیان بۆ ئەنجام دەدرێت و باری تەندروستییان جێگیرە. هاوکات ئۆپەراسیۆنەکان بە پاڵپشتیی فڕۆکە جەنگییەکان درێژەیان دەبێت".
ئەوەش راگەیانراوە کە فڕۆکە جەنگیییەکانی سوپای تورکیا بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە نێوان کاتژمێر ٣:٠٧ تاوەکو کاتژمێر ٣:١٦ خولەک سێ ئۆپەراسیۆنیان بۆسەر ناوچەی تەندورەک ئەنجامدا و لەئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکاندا ١٣ چەکداری پەکەکە کوژران.