Ömer Faruk Yıldız
01 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2021
كوالا لومپور – AA
گوته‌بێژی پارتی رابیتەی نیشتمانیی لە پێناو دیموكراتی ده‌سه‌ڵاتدار له میانمار، مایۆ نایونت رایگه‌یاند كه دوای ده‌ستگیركردنی سه‌رۆكی ئەنجوومەنی ده‌وڵه‌ت و وه‌زیری ده‌ره‌وه، ئونگ سان سو چیی و به‌رپرسانی دیكه‌ی پارته‌كه‌ی، سوپا ده‌ستی به‌سه‌ر ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تدا گرتووه.
میدیای سوپای میانمار دوای ده‌ستگیركردنی به‌رپرسان ئه‌م ده‌نگۆیانه‌ی پشتڕاستكرده‌وه كه له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی كوده‌تاوه باس ده‌كران و رایگه‌یاند كه ئیدی ئیداره‌دانی وڵات له‌ده‌ست سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپا، مین ئاونگ هلاینگ-دایە.
سوپای میانمار له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژەی به‌وه‌داوه كه به‌هۆی ده‌نگۆی ئه‌نجامدانی ساختەکاری له هه‌ڵبژاردنەکانی هەشتی تشرینی دووه‌می ٢٠٢٠، كوده‌تاكه ئه‌نجامدراوه.
له دوای كوده‌تاكه سوپا باری نائاسایی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ وڵات به شێوه‌یەکی سه‌ربازیی به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
گوته‌بێژی پارتی رابیتەی نیشتمانیی لە پێناو دیموكراتی ده‌سه‌ڵاتدار له میانمار، مایۆ نایونت له رێگای ته‌له‌فۆنه‌وه به ئاژانسی رۆیته‌رزی رایگه‌یاندووه كه به‌ربه‌یان سوپا له هه‌ڵمه‌تێكدا سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت، وینت ماینت و سه‌رۆكی ئەنجوومەنی ده‌وڵه‌ت و وه‌زیری ده‌ره‌وه، ئونگ سان سو چیی و به‌رپرسانی دیكه‌ی پارته‌كه‌ی ده‌ستگیر كردووه.
له كاتێكدا ده‌نگۆی ئه‌نجامدانی ساختەکاری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی هەشتی تشرینی دووه‌می ٢٠٢٠ له ئارادابوو، سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای میانمار له ٢٧ی كانوونی دووه‌مدا رایگه‌یاند كه له ئه‌گه‌ری پابه‌ندنه‌بوون به یاساكان، ئه‌وا ده‌ستوور هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.